یەكێتی بەشداریی لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆكی ھەرێم دەكات
سبەی رێوڕەسمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی وەك سەرۆكی ھەرێم بەڕێوەدەچێت
K24 – هه‌ولێر:
دوای كۆتاییھاتنی كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، كە ئەمڕۆ لە سلێمانی بەڕێوەچوو، وتەبێژی ئەو حزبە ئاشكرای كرد، كە سبەی شاندێكی باڵای یەكێتی بەشداریی لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان دەكات.
له‌تیف شێخ عومه‌ر، گوته‌بێژی فەرمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بە كوردستان24ی راگەیاند: "سبەی شاندێكی باڵای یەكێتی بە سەرۆكایەتی كۆسرەت رەسوڵ، جێگری سكرتێری گشتی و ئه‌ندامیەتی ئه‌رسه‌لان بایز، حاكم قادر و عومه‌ر فه‌تاح، له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌شداریی رێوڕه‌سمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات".
وتەبێژی یەكێتی ئاشكراشی كرد، فراكسیۆنی حزبه‌كه‌ی له په‌رله‌مانی كوردستان، ئاماده‌ی رێوڕه‌سمی سوێندخواردنه‌كه ده‌بێت.
بۆ رێوڕه‌سمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كه بڕیاره سبه‌ی دووشه‌ممه 10/6/2019 له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌بچێت، له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌نده‌وه بانگهێشتنامه ئاراسته‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق و سه‌رۆكی كوتله‌كانی په‌رله‌مانی عێراق و باڵیۆز و نوێنه‌رانی وڵاتانی بیانی له عێراق كراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به كوردستان 24ـی راگه‌یاند: "هه‌ر یه‌كه له به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و سه‌رۆكی كوتله‌كانی ناوپه‌رله‌مانی عێراق، له‌ناویاندا فالح فه‌یاز، هادی عامری، ئوسامه نوجێفی، ئه‌یاد عه‌لاوی و چه‌ندین كه‌سایه‌تی سیاسی عێراقی و بیانی بۆ مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بانگهێشت كراون".
هه‌روه‌ها باڵیۆز و نوێنه‌رانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و بیانی له‌ناویاندا باڵیۆزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و شانشینی به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و رووسیا و ئه‌ڵمانیا و ژاپۆن و ئێران بۆ ئه‌و رێوڕه‌سمه بانگ‌كراون.
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ژماره‌یه‌كی زۆری كه‌سایه‌تییه‌كان ته‌ئكیدیان كردووه‌ته‌وه كه له رێوره‌سمه‌كه‌دا به‌شداریی ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده هێشتا عادل عه‌بدولمه‌هدی دوا بڕیاری له‌باره‌ی به‌شدارییكردنی نه‌داوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نه‌یتوانی ئاماده‌ی رێوڕه‌سمه‌كه ببێت، له‌و حاڵه‌ته‌دا شاندێك به نوێنه‌رایه‌تی خۆی و حكوومه‌تی فیدراڵی ده‌نێرێت و سه‌رۆك كۆماری عێراقیش ئاماده‌ی رێوڕه‌سمه‌كه ده‌بێت".
پاش ئه‌وه‌ی رۆژی 28/5/2019 په‌رله‌مانی كوردستان به 68 ده‌نگ له كۆی 81 ئه‌ندامی به‌شداربووی دانیشتنه‌كه، نێچیرڤان بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژارد، له هه‌ولێر ئاماده‌كاریی بۆ رێوره‌سمی سوێندخواردنه‌كه كراوه. رۆژی 30/5/2019 په‌رله‌مانی كوردستانیش كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه‌ی راگه‌یاند كه تایبه‌ته به سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان.
به‌گوێره‌ی نووسراوێكی فه‌رمی كه واژۆی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگری سه‌رۆك و سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستانی له‌سه‌ره ئاماژه به‌وه‌كراوه "به‌پێی حوكمی بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م، دووه‌م، سێیه‌م) له مادده‌ی 16 و بڕگه‌ی سێسه‌م له مادده‌ی 18 و مادده‌كانی (47،48،52،55،56،57) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره 7ـی ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی یه‌كه‌م له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، كاتژمێر 11ـی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه 10/6/2019 به‌ڕێوه بچێت".
ھ.م