نێچیرڤان بارزانی سوێندی یاسایی خوارد و به فه‌رمی بوو به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 10ی حوزه‌یرانی 2019، نێچیرڤان بارزانی، سوێندی یاسایی خوارد و وه‌كو سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌كار بوو.
رێوڕه‌سمی سوێندخواردنه‌كه دوای دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان بوو له ته‌لاری سه‌عد عه‌بدوڵڵا و دوای ئه‌وه‌ش رێوڕه‌سمی سوێندخواردنه‌كه ده‌ستیپێكرد.
نێچیرڤان ئیدریس بارزانی، رۆژی 28ی ئایاری 2019، لە کۆی 81 دەنگی پەرلەمانتاری ئامادەبووی دانیشتنه‌كه، 68 دەنگی بەدەست هێنا و بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵبژێردرا.
به گوێره‌ی یاسای كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی هه‌رێم له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت تا ئه‌و كاته‌ی هه‌رێمی كردستان ده‌بێته خاوه‌ن ده‌ستووری خۆی.
چەند لایەنێکی ژیان و پۆست و بەرپرسیارەتییەکانی نێچیرڤان بارزانی:
نێچیرڤان بارزانی لە حوزیران/ یۆنیۆى 2014 بە سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستنیشانکرا.
رابەرایەتی هەردوو کابینەی پێنجەم لە ماوەی نێوان 2006 تا 2009 و کابینەی حەوتەم لە 2012 تا 2014ى کرد، دەوری دەستپێشخەر و پێشەنگیی لە ژمارەیەک بەرەوپێشچوونی ستراتیژی لە هەرێمی کوردستان بینیوە.
نێچیرڤان بارزانی، نەوەی رابەری نەتەوەیی کورد و دامەزرێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان، مستەفا بارزانییە، لە ساڵی 1966 لە دایك بووە. كوڕی ئیدریس بارزانی یه، كه سەرکردەیەکی پێشەنگی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو و ژیانی لە پێناوی بەدەستهێنانی مافەکانی میللەتی کورد به‌خت كرد.
لە ساڵی 1975، نێچیرڤان بارزانی و خێزانەکەی، لەگەڵ دەیان هەزار کوردی عێراق، ڕۆیشتن بۆ ئێران بۆ ڕزگاربوونیان لە چەوسانەوەی ڕژێمی بەعسی عێراق. چالاکانە بەشداربوو لە کاروباری سیاسی کورد و بە خێرایی بە ناو پلەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بەرزبۆوە.
لە کۆنگرەی دەیەم لە ساڵی 1989 بۆ سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراو لە کۆنگرەكانی دواتر دووبارە هەڵبژێردرایەوە. لەساڵی 1996، بە جێگری سەرۆکوەزیران دەستنیشانکرا لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کە دوا بە دوای هەڵبژاردنی گشتی لە هەرێم لە ساڵی 1992 دامەزرێندرا.
لە ساڵی 1999 بە سەرۆکوەزیران دەستنیشانکرا.
لە ئازاری 2006، بۆ رابەرایەتیکردنی کابینەی پێنجەم هەڵبژێردرا، كە یەکەمین کابینەی یەکگرتووی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بوو.
سەرۆکوەزیران، هاوکات جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کورستانە.
وەک سەرۆکى حکوومەتی هەرێمی کوردستان، خاوەنی ژمارەیەك دەستپێشخەری ستراتیژی بووه کە ئامانج لێیان باشترکردنی ئاستی بژێوی و کۆمەڵایەتی و دۆخی ئابووریە لە هەرێمی کورستان. لە نێوانیاندا، گرتنەدەستی سیاسەتێکی پتەوی سامانە سرووشتیەکان، پەرەپێدانی پەیوەندی ئابووری و ڕامیاری لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، پێکهێنانی ئابووریيەکی پتەوی ناوخۆیی، پەرەپێدانی وەبەرهێنانی دەرەکی، بەرگریکردن لە مافی ئافرەتان، پەرەپێدانی خوێندنی بنەڕەت و باڵا، ئاوەدانکردنەوەی تەواوی ژێرخانی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی تۆڕی کارەبا، بەرێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو، نیشتەجێبوون و تۆڕی ڕێگاوبان.
به یه‌كێك له ئەندازیاره سەرەکییه‌كانی سەرکەوتنی هەرێمی کوردستان دادەنرێت. نێچیرڤان بارزانی هاوسەری نەبیلە بارزانییە و سێ کوڕ و دوو کچی هەیە. زمانی کوردی و فارسی و ئینگلیزی پاراوە و زمانی عەرەبیش ده‌زانێت. خولیای شیعر و ئەدەبی کوردی و فارسیە.