مەسرور بارزانی و مەولود چاوشئۆغڵو کۆبوونەوە

مەسرور بارزانی و مەولود چاوشئۆغڵو کۆبوونەوە

K24 – هه‌ولێر:

مەسرور بارزانی، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە هەولێر کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و ئەنقەرە و دوا پەرەسەندنەکانی ناوچەکە تاوتوێ کران و جەخت لە پاراستنی بەرژەوەندی ھاوبەش وسەقامگیری و ئاسایش و پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان گەلانی ناوچەکەدا کرایەوە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا، وێڕای خواستنی هیوای سەرکەوتن بۆ مەسرور بارزانی لە سەرۆکایەتی کردنی کابینەی داھاتووی حکومەتێ ھەرێمی کوردستاندا، فراوانکردنی ئاسۆی ھاریکاری و پەرەپێدانی پەیوەندی دوو قۆڵی لەنێوان هەردوولا لەگشت بوارەکان بە پێویستزانی.

لە بەرامبەردا مەسرور بارزانی، وێڕای ئاماژەدان بەگرینگی بوونی بەرژەوەندی ھاوبەش لەنێوان ھەرێمی کوردستان و تورکیا، خواستی ھەرێمی کوردستانی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە بوارە جۆراوجۆرەکان دەربڕی.

ئەمڕۆ دووشەممە 10/06/2019، وەزیری دەرەوەی تورکیا و شاندێکی باڵای حکوومەتی تورکیا بۆ بەشدارییکردن لە مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە شاری هەولێر و لە لایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەڵبژێردراوی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا.