فالح فه‌یاز: له دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا كابینه‌ی عه‌بدولمه‌هدی ته‌واو ده‌كرێت
له‌وانه پۆسته ئه‌منییه‌كان و وه‌زاره‌تی داد پڕ ده‌كرێنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، فالح فه‌یاز، رایگه‌یاند، له دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا پۆسته وه‌زارییه خاڵییه‌كانی كابینه‌ی حكومه‌ت له‌وانه پۆسته ئه‌منییه‌كان و وه‌زاره‌تی داد پڕ ده‌كرێنه‌وه.
له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (RT) رووسی، فالح فه‌یاز گوتی: هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان له ناو خۆیاندا گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن. له دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا ئه‌و پۆستانه‌ی ماون پڕ ده‌كرێنه‌وه.
سه‌باره‌ت به سووتاندنی ده‌غڵ و دانی جووتیارانیش، فالح فه‌یاز گوتی: دوو جۆره ئاگر كه‌وتنه‌وه تۆمار كراوون، جۆرێكی كارێكی تێكده‌رانه و تیرۆریستییه و داعش له پشتییه‌تی. جۆری دووه‌میشی سرووشتییه.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و رووبه‌ره‌ی سووتاوه، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و رووبه‌ره‌ی دروێنه كراوه و به‌رهه‌مه‌كه‌ی هه‌ڵگیراوه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌كی ئه‌وتۆ نییه.
روونیشیكرده‌وه، به‌رهه‌می ئه‌مساڵی ده‌غڵ و دان زیاتره له به‌رهه‌می ساڵی رابردوو، به تایبه‌تی له رووی به‌رهه‌مهێنانی گه‌نمه‌وه.
ئ.ڕ