پۆلیسی سلێمانی: تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا كه چه‌ندین فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بووه
به‌پێی ماده‌ی 456 داواكراو بووه
K24 - سلێمانی:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی بازیانة تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیر كرد، كه چه‌ندین فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بووه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی پۆلیسی سلێمانی، تۆمه‌تباره‌كه ناوی (ع. م. ع) و به‌هۆی ئه‌نجامدانی تاوانی جۆراوجۆره‌وه، له‌چه‌ند بنكه‌یه‌كی ناو شار و ده‌ره‌وه‌ی شاری سلێمانی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بووه.
داواكراوه‌كه چه‌ندین فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بووه و به‌پێی ماده‌ی 456 له‌یاسای سزادانی عێراقی له‌بنكه‌كانی هه‌واری شار، سه‌را، چوارچرا‌و چه‌ند بنكه‌یه‌كی تر داواكراو بووه.
مادده‌ی 456 له یاسای سزادانی عێراقی، تایبه‌ته به وه‌رگرتنی پاره به فێڵكردن و قۆڵبڕینی خه‌ڵك.
ئ. م