ئه‌مریكا به‌یه‌كجاری توركیا له به‌ده‌ستهێنانی فڕۆكه‌ی ئێف-35 بێ‌ئومێد ده‌كات
ئه‌ردوغانیش هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكا ره‌تده‌كاته‌وه
K24- هه‌ولێر:
نوێنەری هەمیشەیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ناتۆ روونیکردەوە؛ تورکیا بە تەواوی لە به‌ده‌ستهێنانی فڕۆکە جەنگییەکانی "ئێف-35" دوور دەخرێتەوە, له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌ردوغان ده‌ڵێت، توركیا ملكه‌چی خواستی هیچ وڵاتێك نابێت و سوورین له‌سه‌ر كڕینی سیسته‌می به‌رگری ئێس-400، رووسیاش ئه‌و قسانه‌ی ئه‌ردوغان پشتڕاست ده‌كاته‌وه ده‌ڵێت: له ماوه‌یه‌كی نزیكدا دژه مووشه‌كه‌كانمان ده‌گه‌نه توركیا.
کای هیتچسۆن، نوێنەری ئەمریکا لە رێکخراوی ناتۆ دووپاتیکردەوە؛ کڕینی سیستمی بەرگری مووشەکی "ئێس-400" لەلایەن تورکیاوە رووبەڕووی کێشەی گەورەی دەکاتەوە و لە سەرووی هەموویانەوە بێ بەشکردنیەتی لە بەدەستهێنانی فڕۆکەی ئێف-35.
سەرەڕای هەڕەشە بەردەوامەکانی ئەمریکا کەچی سەرکردەکانی تورکیا سووربوونیان لەسەر کڕینی ئێس-400 دووپاتکردووەتەوە.
هه‌ر ئه‌مڕۆش رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك کۆماری تورکیا دووپاتی كرده‌وه، کە ملکەچی خواستی هیچ وڵاتێك نابن و هەڕەشەکانی ئەمریکاش لەبارەی کڕینی سیستەمی بەرگری ئێس-400 قبووڵ ناکەن.
ئەردۆغان لە کۆبوونەوەی هەفتانەی فراکسیۆنی ئاک‌پارتی لە پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند، مانگی داهاتوو سیستەمی بەرگری ئێس-400 لە رووسیا وەردەگرن.
لای خۆشیه‌وه رووسیا هه‌واڵی پێدانی سیسته‌می به‌رگری ئێس-400 به توركیا پشتڕاست ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: لە ماوەیەكی نزیكدا دەست بە رادەستكردنی سیستمی بەرگری مووشەكی ئێس-400 بە توركیا دەكەن.
دەنیز مانتورۆف، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی رووسیا رایگەیاند، لە نێوان مۆسكۆ و ئه‌نقه‌ره و توركیا پەیوەندییە سەربازی و تەكنیكییەكان بەرەو گەشەكردن دەچن و توركیا وڵاتێكی سەربەخۆیە لە پەیوەندی بەستن لەگەڵ رووسیا.
ئاماژەی بەوەش كرد، ئەمریكا فشارێكی زۆری لەسەر توركیا كردووە بۆ ئەوەی ئێس-400 وەرنەگرێت، بەڵام ھەموو كارەكان كۆتایی ھاتوون و لە ماوەیەكی زنیكدا رووسیا ئێس-400 رادەستی توركیا دەكات.
H.B