یه‌كێتی ئه‌وروپا بڕی 22 ملیۆن یۆرۆی بۆ ئاواره و په‌نابه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان كرد
نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا كرد
K24 – برۆكسل:
له كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپادا، بڕیار درا هاوكاری دارایی بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی سووریا و ئاوارانه ته‌رخان بكرێت كه له هه‌رێمی كوردستاندان.
دلاوه‌ر خالید ئاژگه‌یی، نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌وروپا، رایگه‌یاند، نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا كرد.
گوتیشی: كۆبوونه‌وه‌كه تایبەت بوو بە یارمەتی مرۆیی بۆ پەنابەر و ئاوارەکان لە ھەرێمی کوردستان. ھەروھا ھاوکاری کۆمەڵگای خاوەن ماڵ کە پەنابەران لە خۆی دەگرێت.
ئاشكراشیكرد، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا یه‌كێتی ئه‌وروپا بڕیاری دا بڕی 22 ملیۆن یۆرۆ بۆ پشتگیری و ھاوکاری پەنابەرانی سووریا و ئاوارەکان لە ھەرێمی کوردستان ته‌رخان بكات.
