ده‌سته‌ی ده‌سپاكی زیاتر له 5 ملیار دیناری گه‌ڕانده‌وه بۆ شاره‌وانی سلێمانی
زه‌وی به ناوی پرۆژه وه‌رگرتووه
K24 – هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان، ئاشكرای كرد، لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی سلێمانی كردووه، كه زه‌وی به ناوی پرۆژه وه‌رگرتووه، به‌ڵام پاره‌ی نه‌داوه‌ته شاره‌وانی و دوای لێكۆڵینه‌وه ناچار كراوه، پاره‌ی زه‌وییه‌كه بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ شاره‌وانی.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
له درێژه‌ى كاروچالاكییه‌كانى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان له پاراستنى سامانى گشتیی، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى لێكۆڵینه‌وه‌ى سلێمانى له داوایه‌كى هه‌واڵده‌رى و به چه‌ندان نووسراوى فه‌رمى به‌دواداچوونى كردووه بۆ هۆكارى جێبه‌جێ نه‌كردنى كۆمپانیاى (ك.ق) بۆ ئیلتزاماتى دارایى به‌رامبه‌ر شاره‌وانى سلێمانى له پێدانى زه‌وى بۆ پڕۆژه‌یه‌كیان.
دواى لێكۆڵینه‌وه‌كانى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى، سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى سلێمانى ئاگاداریان كردینه‌وه كه كۆمپانیای ناوبراو بڕى (5 ملیار و 481 ملیۆن و 846 هه‌زار دینار)ى خستووه‌ته سه‌ر حیساباتیان له‌به‌رامبه‌ر تهملیكردنى زه‌وى ئاماژه پێدرا. واته ئه‌و بڕه پاره‌یه گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه بۆ شاره‌وانى.
ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان دووپات ده‌كاته‌وه كه كاروچالاكییه‌كانیان بۆ به‌دواداچوون له‌سه‌ر كه‌یسه‌كانى گه‌نده‌ڵى به‌رده‌وام ده‌بێت.
راگه‌یاندنى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان
25ى حوزه‌یران/ 2019