نوێنه‌ران و كۆمیسیۆن پرسی هه‌ڵبژاردنی كه‌ركووك تاوتوێ ده‌كه‌ن
توركمان و عه‌ره‌ب داوای كۆتا بۆ كورسییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
پرسی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له شاری كه‌ركووك و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، كه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له نیسانی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌بێت.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، رێبوار هادی رایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردن له كه‌ركووك هه‌ستیاره و نوێنه‌ران به بایه‌خه‌وه بۆی ده‌ڕوانێت.
گوتیشی: راستییه مێژووییه‌كان ده‌یسه‌لمێنن، كه ئه‌سته‌مه كه‌ركووك به ته‌نیا یه‌ك پێكهاته به‌ڕێوه ببرێت. بۆیه پێویسته هه‌موو پێكهاته‌كان له ئیداره‌دانی پارێزگاكه‌دا به‌شدار بن.
روونیشیكرده‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی تۆماری ده‌نگده‌ران و كێشه‌كانی په‌یوه‌ست به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن تاوتوێ ده‌كرێن.
دووپاتیشیكرده‌وه، كۆمیسیۆن ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له پارێزگاكه‌دا.
ماوه‌ی نزیكه‌ی 14 ساڵه، له كه‌ركووك پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام نه‌دراوه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه ئه‌حمه‌د حه‌یده‌ر قاسم، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به رۆژنامه‌ی (المدى)ی راگه‌یاندووه، هێشتا ناكۆكی سه‌باره‌ت به نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران هه‌یه.
گوتیشی: پێكهاته‌ی عه‌ره‌بی و توركمانی داوایان كردووه، هه‌ڵبژاردن شه‌ش مانگ یان زیاتر دوابخرێت له شاره‌كه.
ئاماژه‌ی دا، توركمان و عه‌ره‌ب داوا ده‌كه‌ن، به گوێره‌ی سیستمی كۆتا ژماره‌ی كورسییه‌كانی هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك دیار بكرێت و به گوێره‌ی رێژه‌ی %32 و واته هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك چوار كورسی به‌ركه‌وێت و یه‌كێكیش بۆ پێكهاته‌ی كریستیانه‌كان بێت.
یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكاكان ژماره 12ی ساڵی 2018 داوایكردووه، پۆسته‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات له نێوان عه‌ره‌ب و توركمان و كورد به رێژه‌ی %32 بكرێت و %4یش بۆ پێكهاته‌ی كریستیان بێت.
بڕیاره سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دەنگ لەسەر هەمواری یەکەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بدات.
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بەرنامەی کاری هەردوو کۆبوونەوەی رۆژانی شەممە و یەکشەممەی داهاتووی بڵاوکردەوە و کۆمەڵێک پڕۆژە یاسای گرنگ گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت، گرنگترینییان دەنگدانە لەسەر هەمواری یەکەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و گفتوگۆکردنی هەردوو پڕۆژە یاسای دەستەی داواکاری موڵکداریەتی و وەزارەتی ناوخۆ.
سه‌رچاوه: صوت العراق
ئ.ڕ