پڕۆژەیەک لەبارەی زمانی کوردی بۆ دامەزراوە حکوومییەکان ئامادە دەکرێت
داوایهك ئاراستهی كابینهی نۆیهمی حكوومهتی ههرێمی كوردستان دهكرێت
K24 – سلێمانی:
لە شاری سلێمانی پاراستن و گرنگیدان بە زمانی كوردی لە دامەزراوە حكومییەكان ژمارەیەك پسپۆڕ و شارەزای زمانی كوردی كۆكردەوە و ئهو شارهزایانه دەیانەوێت پڕۆژەیەك ئامادە بكەن بۆ ئەوەی پێشكەش بە كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستانی بكەن، بۆ بایەخدان بە زمانی كوردی لە تەواوی دامەزراوەكان.
بەشێك لە شارەزایانی بواری زمان لەو بڕوایەدان دەبێت رۆڵی زمان لە دامەزراوەكان زیاتر گرنگی پێبدرێت، چونكە دامەزراوە حكومییەكان رۆڵى بەرچاویان لە گەشەپێدان و ناساندنى زمانى کوردى ھەیە.
میدیا بەیەكێك لە ھەرە گرنگترین ئامرازەكان دادەنرێت كە رۆڵی سەرەكی لە پاراستن و بەرەوپێشبردنی زیاتری زمان ھەیە، پسپۆڕانی زمان میدیای نیشتمانی لە ھەرێمی كوردستان بە گرنگ دەزانن بۆ بەرەوپێشبردنی زمان لە تەواوی بوارەكان.
له یاسای ژمارە 6دا كه (یاسای زمانە فەرمییەکان لە ھەرێمی کوردستان)ه، دیاری کراووە، کە زمانی یەکەم و فەرمی لە ھەرێمی کوردستان دەبێت زمانی کوردی بێت. سەرجەم گرێبەست و نوسراوەکان دەبێت بە زمانی کوردی بێت، بەڵام نەتوانرەوە لە زۆربەی شوێنە گشتییەکان و ناوەندە فەرمییەکان کار بەم یاسایە بکرێت.