تا ئێستا بهغدا مووچهی حهوت مانگی پێشمهرگهی رهوانهی ههرێم نهكردووه
مووچەی حەوتی مانگی پێشمەرگە کە دەکاتە 476 ملیار دینار
K24 – بهغدا:
تا ئێستا مووچەی حەوتی مانگی پێشمەرگە کە دەکاتە 476 ملیار دینار لەلایەن حکومەتی عێراقەوە رەوانەی ھەرێمی کوردستان نەکراوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەنجوومەنی نوێنەران لە پرۆژە بوودجەی ساڵی 2019مووچەی پێشمەرگە جێگیرکردووە بە بڕی 68 ملیاردینار مانگانە.
محهمهد رهزا، سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراقیش بە کوردستان 24ی راگەیاند، بە لە بەرچاوگرتنی قارەمانێتی پێشمەرگە بەدواداچوون بۆ ناردنی مووچەکانیان دەکەین.
ئامادەکاریەکانی پرۆژە بوودجەی ساڵی 2020 دەستی پێکردووە، کەچی ھێشتا ھیچ بڕەپاریەکی مووچەی تایبەت پێشمەرگەی ساڵی 2019 رەوانەی ھەرێمی کوردستان نەکراوە.
بڕگەی جیمی مادەی 10، لە پرۆژە بوودجەی گشتی ساڵی 2019 عێراق باس لەوە دەکات کە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم و پێشمەرگە، نابێت تێکەڵ بکرێـت بە ململانێی سیاسی و رادەست نەکردنی نەوتی ھەرێم بە بەغدا، بڕی ئەو پارەیەش کە وەک مووچەی پێشمەرگە دیاری کراوە 68 ملیار دینار مانگانەیە، کە دەبێت لە چوارچێوەی سیستەمی سەربازی، وەزارەتی بەرگری عێراق رادەستی وەزارەتی پێشمەگەی بکات.