له‌ سلێمانی كار بۆ پاراستنی خانووه‌ كه‌له‌پوورییه‌كان ده‌كرێت

107 خانوو دیاری کراون کە بخرێنە ناو لیستی شوێنەوارە كه‌له‌پوورییه‌كانی شارەکە

K24 – سلێمانی‌:

قائیمقامیەتی پارێزگای سلێمانی لیژنەیەکی تایبەتی بۆ پاراستن و نۆژەنکردنەوەی شوێنە کەلەپوورییەکان پێکھێناوە، تاوه‌كو بتوانرێت لە رێگەی ئەو لیژنەیەوە رووخانی خانووە کۆنەکان و کردنیان بە گەراج و شوێنی بازرگانی رابگیرێت.

بەشێک لە خانووە کۆنەکانی شاری سلێمانی  دەکەونه‌  گەڕەکەکانی (سابوونکەران، مەڵکەندی، جولەکان، کانی ئاسكان، شێخان، دەرگەزێن)، بەڵام نەبوونی یاسایەک لە ھەرێمی کوردستان  بۆ پارێزگاری  کردن لە شوێنەوارە مێژووییەکان و خانووه‌ كه‌له‌پوورییه‌كان کاری ئەو  لیژنەیەی قورستر کردووە.

لە پارێزگای  سلێمانی 107 خانوو  دیاری  کراون کە بخرێنە ناو لیستی  شوێنەوارە  كه‌له‌پوورییه‌كانی شارەکە، بەڵام تەنیا 35 خانوویان ماونەتەوە لەو  ژماره‌یه‌ش 3 خانوویان  ھێشتا نەتوانراوە قەرەبووی موڵکەکان بە خاوەنەکانیان بدرێت و دۆسییه‌کانیان وەک خۆی لە دادگا ماوەتەوە.