رووسیا: مانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له سووریا ره‌وشه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات
مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و وڵاته نییه
K24 – مۆسكۆ:
رووسیا مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا به‌هۆكاری ئاڵۆزتربوونی ره‌وشی ئه‌و وڵاته وه‌سف ده‌كات.
ماریا زاخارۆڤا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، كه په‌یامنێری كوردستان24 تێیدا ئاماده‌بوو، رایگه‌یاند، مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و وڵاته نییه، به‌ڵكو بارودۆخه‌كه‌ش ئاڵۆزتر ده‌كات.
هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده) له رۆژهه‌ڵات و باكووری سووریا بڵاوبوونه‌ته‌وه.
رووسیا و سووریا بوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كانی باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا به پێشێلكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.