كۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی لەبارەی داعش لە رۆژئاوای كوردستان بەڕێوەدەچێت

چەندین كەسایەتی سیاسیی و شارەزایانی ئابووری بەشدارن

K24 - حەسەكە

ئەمڕۆ لە شارۆچكەی عامودای پارێزگای حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان، كۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی لەبارەی داعش بەڕێوەدەچێت و سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.

لاڤە ئەسعەد، پەیامنێری كوردستان24 لە شوێنی كۆنفرانسەكە رایگەیاند: "ژمارەیەك بەرچاو لە شرۆڤەكارانی سیاسی و شارەزایانی ئابووری بەشداری لە كۆنفرانسەكە دەكەن، ھەروەھا بەشێك لە قوربانیانی دەستی داعش وەك شایەتحاڵ لە كۆنفرانسەكە ئامادە دەبن".

ئاخین خەلیل، ئەندامی كۆمیتەی ئامادەكاری كۆنفرانسەكە بە كوردستان24ی گوت: "كەسایەتی سیاسی و شارەزا لە بوارە جیاجیاكان لە چەند وڵاتێك بەشدارن لە كۆنفرانسەكە. مەبەستمان ئەوەیە لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی داعش، ھەروەھا باس لە دروستبوونی داعش و ئەو وڵاتانە كە ھاوكاری ئەو رێكخراوە دەكەن، ھاوكات ئاماژە بەو ھێزانە دەكرێت كە داعشیان تێكشكاند".

ھ.م