به گرافیك.. گرنگترین وێستگه‌كانی ژیانی مه‌سرور بارزانی
"هه‌ر له له‌دایكبوونییه‌وه تا راسپاردنی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌ت"
K24- هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی له 12ی مانگی حوزه‌یرانی رابردوو، بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت راسپێردرا و بڕیاریشه سبه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان متمانه به كابینه‌كه‌ی بدات, له گرافیكێكدا كوردستان 24 گرنگترین وێستگه‌كانی ژیانی مه‌سرور بارزانی, راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ ده‌خاته‌ڕوو.
سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان:
گرنگترین وێستگه‌كانی ژیانی مه‌سرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:
- مه‌سرور مەسعود مسته‌فا بارزانی، لە 1969/3/2 له گوندی دیلمان له ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی چاوی به دونیا هه‌ڵهێناوه.
- له هاوینی ساڵی 1985 له ته‌مه‌نی 16 ساڵیدا په‌یوه‌ندی به رێزه‌كانی لەشکری پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كردووه و بەشداری شۆڕشی گوڵانی کردووە.
- ساڵی 1988 به‌شداریی مه‌یدانی داستانی به‌نێوبانگی (خواكوڕهك)ی كردووه له دژی سوپای رژێمی دیكتاتۆریی بەعس و به كامێرای تایبه‌تی خۆی بەشێکی نەبەردییەکانی پێشمەرگەی تۆماركردووه، كه به یه‌كێك له فیلمه دۆكیۆمێنتەرییهكانی شۆڕشی چه‌كداری گه‌لی كوردستان داده‌نرێت.
- ساڵی 1991 له دوای شه‌ڕی یه‌كه‌می كه‌نداو به‌شداری له راپه‌ڕینی گه‌لی كوردستانی کردووە.
- سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌هۆی شۆڕش و به‌رخودانی گه‌لی كورد ژیانی منداڵی خۆی له ئاواره‌یی به‌سه‌ربردووه، به‌ڵام قۆناغه‌كانی خوێندنی سەرەتایی و دواناوەندی و ئامادەیی له ئێران به‌سه‌ركه‌وتوویی بڕیووه.
- ساڵی 1992 بۆ فێربوون و شاره‌زابوون له زمانی ئینگلیزی رووی له له‌نده‌نی پایته‌ختی شانشینی به‌ریتانیا كردووه و بۆ ماوه‌ی ساڵێك له‌وێ خوێندوویه‌تی.
- دواتر بۆ درێژه‌دان به خوێندن، ڕووی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كردووه و له زانكۆی ئەمریکی له واشنتۆن دی سی (1993- 1997) ده‌ستی به خوێندن كردووه و به سه‌ركه‌وتوویی بڕوانامه‌ی بەکالۆریۆسی له زانستە سیاسییەکان به‌ده‌ستهێناوه.
- پاشان له هه‌مان زانكۆدا، بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامه‌ی ماستەر، لە بواری ئاشتی و چارەسەریی ناكۆكییه‌كان، خوێندوویەتی.
- ساڵی 1998 گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان و به‌شداریی له كۆنگره‌ی 12ی پارتی دیموكراتی كوردستان كردووه و به ده‌نگی به‌شداربووانی كۆنگره به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و مەکتەبی سیاسیی هه‌ڵبژێردراوه و ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی ئاژانسی پاراستن و هه‌واڵگری پێ سپێردراوه.
- ساڵی 2005 لە بەرامبەر رۆڵی خەبات و پرەنسیپەكانی مستەفا بارزانی لە ژیاندا، دەزگای خێرخوازی بارزانی دامەزراند، وەك دەزگایەكی مرۆیی، خێرخوازیی قازانج نەویست بۆ پێشكەشكردنی یارمەتی و هاوكاری بە ئاوارە و پەنابەران و كەسانی خۆجێیی، كە پێویستیان بە یارمەتییە.
- لە كۆنگرەی 13ی پارتی دیموكراتی كوردستان، كە لە ساڵی 2010 بەڕێوەچوو، یەكەمین دەنگی بەشداربووانی كۆنگرەی بەدەستهێنا و دووبارە بە ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی هەڵبژێردرا.
- بە فەرمانی سەرۆك مەسعود بارزانی بە بڕیاری ژمارە (68) لە 30/4/2012 بۆ سەرپەرشتیكردنی دەزگاكانی ئاسایش، هەواڵگری سەربازی و دامەزراوە هەواڵگرییەكان، بە راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان دامەزرا.
- له دوای ئابی 2014، له به‌رپه‌رچدانه‌وه و رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی هێرش و په‌لاماره‌كانی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی لەگەل هاوپەیمانان پێکهێنا، کە ئەم هەوڵە هاوبەشە رۆڵێکی کاریگەریی لە ئاراستەکردنی هێڕشە ئاسمانییەکان و بەڕیوەبردنی ئۆپەراسیۆنە مەیدانییەکان لە دژی تیرۆریستان هەبوو.
- مەسرور بارزانی لەگەل سەرۆک بارزانی بە شێوەیەکی مەیدانی لە بەرەکانی جەنگ ئامادە دەبوو، بەشداریی لە سەرپەرشتی کردنی زۆربەی ئۆپەراسیۆنەکانی دژی داعش کردووە.
- دامەزرێنەر و سه‌رۆكی بۆردی زانكۆی ئه‌مریكی كوردستانه له دهۆك، كه له دێسه‌مبه‌ری 2013 دا به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌كه‌ی دانا.
- 3/12/2018 لەلایەن ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەربژێر كرا.
- 11/6/2019 وەك براوەی یەكەمی هەڵبژاردنی گشتی 30/9/2018 لەلایەن فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، ناوی پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كرا و لە دەنگدانێكی راستەوخۆدا، بە دەنگی (89) پەرلەمانتار لە ئامادەبوونی (97) پەرلەمانتار بووە بەربژێر بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.
- 12/ 6/2019 بە فەرمانی هەرێمیی ژمارە (1ی ساڵی 2019) لەلایەن سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان راسپێردرا.
- خێزاندارە و خاوەنی سێ كوڕ و كچێكە بەناوەكانی (یاسمین، ئارین، بەرزین، ئاران).
- وێڕای زمانی دایك، زمانه‌كانی فارسی و ئینگلیزی و عه‌ره‌بی دەزانێ.
- خولیای خوێندنەوە و شێوەکاریی و ئەسپسواریی و مەلەوانی هەیە.
H.B