مەسرور بارزانی گەیشتە پەرلەمانی كوردستان
كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان دەست پێ دەكات
K24 - ھەولێر
كەمێك پێش ئێستا، مەسرور بارزانی، راسپێردراو بۆ سەرۆكی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و ئەندامانی پێكھاتەی كابینەی نوێ گەیشتنە پەرلەمانی كوردستان و پاش كەمێكی تر، كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان بۆ متمانەدان بە كابینەی نوێ دەست پێ دەكات.
لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستاندا، مەسرور بارزانی وەك سەرۆك وەزیران و جێگرەكەی و وەزیرەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، سوێندی یاسایی دەخۆن.
لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەماندا، كارنامەی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ چوار ساڵی داھاتوو بۆ پەرلەمانتاران و رای گشتی دەخرێتەڕوو.
کۆی پێکهاتەی کابینەی پێشنیازکراو بۆ كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان:
1- مەسرور مەسعود مستەفا بارزانی - سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
2- قوباد جەلال حسامەدین تاڵەبانی - جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
3- فەرسەت ئەحمەد عەبدوڵڵا - وەزیری داد
4- شۆڕش اسماعیل عەبدوڵڵا - وەزیری کاروباری پێشمەرگە
5- رێبەر ئەحمەد خالید - وەزیری ناوخۆ
6- ئاوات جەناب نوری ساڵح - وەزیری دارایی و ئابووری
7- د. سامان حوسێن محەمەد بەرزنجی - وەزیری تەندروستی
8- ئالان حەمە سەعید ساڵح محەمەد - وەزیری پەروەردە
9- دانا عەبدولکەریم حەمە ساڵح عەبدولرەحمان - وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن
10- ساسان عوسمان عەونی حەبیب - وەزیری شارەوانی و گەشت وگوزار
11- د. ئارام محەمەد قادر ئەمین - وەزیری خوێندی باڵا و توێژینەوەی زانستی
12- د. دارا رەشید مەحمود - وەزیری پلاندانان
13- کوێستان محەمەد عەبدوڵڵا مەعروف - وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی
14- محەمەد سەعید عەلی - وەزیری رۆشنبیری و لاوان
15- عەبدوڵڵا مەحمود محەمەد سان ئەحمەد - وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوان
16- بێگەرد دڵشاد شوکرڵڵا. - وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو
17- کەمال موسلیم سەعید قەرەنی - وەزیری بازرگانی و پیشەسازی
18- ئانو جەوهەر عەبدولمەسیح عەبدوکا - وەزیری گواستنەوە و گەیاندن
19- پشتیوان سادق عەبدوڵڵا - وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی
20- کەمال محەمەد ساڵح خەلیل - وەزیری کارەبا
21- خالید سەلام سەعید - وەزیری هەرێم
22- ئایدن مەعروف سەلیم - وەزیری هەرێم
23- ڤاڵا فەرید ئیبراھیم - وەزیری هەرێم