نه‌جمه‌دین كه‌ریم: كاتی ئه‌وه هاتووه هێزێكی نیشتمانی بنیاتبنرێت
پێویسته ره‌وشی كه‌ركووك ئاسایی بكرێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
نه‌جمه‌دین كه‌ریم، سیاسه‌تمه‌دار له میانی به‌شداریكردنی له رووماڵی كوردستان24 تایبه‌ت به كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وێڕای ده‌ربڕینی پیرۆزبایی خۆی بۆ سه‌رۆك وه‌زیران و كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، پێویسته ره‌وشی كه‌ركووك ئاسایی بكرێته‌وه و شاندی دانووستانكاری كورد له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌و كه‌سانه‌ی تێدا نه‌بێت كه بوونه هۆی درووستبوونی نائارامی له كه‌ركووكدا.
نه‌جمه‌دین كه‌ریم له باره‌ی پرسی مادده‌ی 140 و ناوچه دابڕاوه‌كان، رایگه‌یاند، ناوچه دابڕاوه‌كان، پرسێكی گرنگه. وه‌ك جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران باسی كرد، پێویسته په‌له‌ی لێبكرێت. تا ئێستا هیچ مادده‌یه‌كی یاسایی بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و پرسه جێبه‌جێ نه‌كراوه.
گوتیشی: پێویسته پێش هه‌موو شتێك ره‌وشی كه‌ركووك ئاسایی بكرێته‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كان له شاره‌كه بچنه ده‌ره‌وه.
روونیشیكرده‌وه، هه‌ر كه‌سێك ده‌ستی هه‌بووه له درووستبوونی ئه‌و نائارامییه‌ی له كه‌ركووك هاتووه‌ته ئاراوه، پێویسته له گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ به‌غدا دوور بخرێته‌وه، چونكه ئه‌وه ناكۆك ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان.
نه‌جمه‌دین كه‌ریم باسی له‌وه‌شكرد، هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی خوێندنی باڵا، په‌روه‌رده، ته‌ندرووستی زۆر پێویسته چاكسازییان تێدا بكرێت و گرنگه له‌مه‌ولا وه‌زاره‌تی پلاندانان بزانێت كه له‌مه‌ودوا چه‌ند هێزی مرۆییت ده‌وێت و چی پێویسته بكرێت. هه‌ندێك وه‌زاره‌تیش هه‌ن، پێویسته بیریان لێبكرێته‌وه. بۆنموونه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له سیستمی شكستخواردووی وڵاته سۆشیالیستییه‌كان وه‌رگیراوه، پێویسته پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بكرێت و هاوشێوه‌ی وڵاتانی پێشكه‌وتووی لێبكرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: با له پێشمه‌رگه و ئاسایشه‌وه ده‌ست پێبكرێت و ئه‌و هێزانه رێكبخرێنه‌وه. ئه‌وه‌ی له شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ر روویدا، هۆكاری دابه‌شبوونی هێزه‌كان بوو. ده‌بێت ئه‌و هێزانه رێك بخرێنه‌وه و هێزێكی نیشتمانی بنیاتبنرێت. خزمه‌تی سه‌ربازی بكرێته سه‌رتاپاگیر و زۆره‌ملێ و هه‌موو هاووڵاتییه‌ك پێویست بێت كه راژه‌ی سه‌ربازی بكات.