كۆمه‌ڵی ئیسلامی ستایشی كارنامه‌ی 4 ساڵی داهاتووی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌كات
داوا له به‌رپرسانی ئیداری ده‌كه‌ن كارنامه‌كه وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكه‌ن
K24- هه‌ولێر:
دواى ئه‌وه‌ی مەسرور بارزانی بە دەنگی زۆرینەی پەرلەمانتاران بووە سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان و كارنامه‌ی 4 ساڵی داهاتووی حكوومه‌ته‌كه‌ی ئاشكراكرد، کە بریتییه له ئەنجامدانی چاکسازی لە تەواوی سێکتەرەکانی حکوومەتدا، پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی کۆمەڵ دەڵێت: کارنامەی سەرۆکی حکوومەت گشتگیر‌و زۆر باشە و پەنجەی خستوەتە سەر ته‌واوی کێشەکان.
له‌مباره‌یه‌وه موسلیم عەبدوڵڵا قەسرێ، په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵ گوتی: هێڵه گشتییه‌كان له كارنامه‌ی حكوومه‌ت زۆر باشن، په‌نجه خراوه‌ته سه‌ر ته‌واوی كێشه‌كان، هیوادارین ئه‌و پلان و كارنامه‌ی كه بۆ حكوومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان دانراوه، به ته‌واوی بچێته بورای جێبه‌جێكردن.
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، له كارنامه‌كه‌دا باس له سه‌رجه‌م كێشه و گرفته‌كان كراوه، پلانی جوان و تۆكمه داڕێژراوه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی كۆمه‌ڵ داواش له سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كان و كۆی پێكهاته‌ی حكوومه‌ت ده‌كات، كار له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی ئه‌و به‌رنامه‌یه بكات، كه بۆ 4 ساڵی داهاتوو داڕێژراوه.
ئه‌مڕۆ سەرۆك وەزیران و وەزیرانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاتنه پەرلەمان و مەسرور بارزانی بە دەنگی زۆرینەی پەرلەمانتاران بوو به سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرجەم وەزیرەکانيش متمانەی پەرلەمانیان بەدەست هێنا.
سەرۆك وه‌زيرانى هەرێمی کوردستان بەرنامەی 4 ساڵی داهاتووی کابینەکەی خستەڕوو و رایگه‌یاند: له 4 ساڵی داهاتوو كار له‌سه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و چاكسازی ده‌كه‌ن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم گوتیشی: لە مه‌ودوا ئەجێندا و بەرنامەی حکوومەتی هەرێم جێبەجێ دەکەن، و هیچ وەزارەتێك یان وەزیرێك ناتوانێت و رێگەی پێ‌نادرێت لە دەرەوەی بەرنامەی حکوومەت رەفتار بکات.
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان سه‌باره‌ت به چارەسەركردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداش گوتی: لە دوای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەم، لیژنەیەك بۆ دانوستان لەگەڵ بەغدا پێك دێت و چارەسەری کێشەکان لە رێگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەبێت.
H.B