بوونی سێ ئافره‌ت له كابینه‌ی نۆیه‌مدا خه‌ڵكی دهۆكی خۆشحاڵ كردووه
دوو ئافره‌ت لە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان هه‌ن
K24 – دهۆك:
بوونی سێ ئافره‌ت لە كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و دوو ئافره‌ت لە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان، ھاووڵاتییانی دھۆكی گەشبین و خۆشحاڵ كردووە و ھیواخوازن، ئیدی ھاوشێوەی پیاوان، دەرفەتی خزمەتكردن بۆ ئافره‌تانیش بڕەخسێندرێت و پێگەی ئافره‌تانیش لە كایەی حكوومڕانی فراوان بكرێت.
له كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، هه‌ر یه‌كه له كوێستان محه‌مه‌د، وه‌ك وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و بێگه‌رد تاڵه‌بانی، وه‌ك وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو و ڤاڵا فه‌رید، وه‌ك وه‌زیری هه‌رێم، سوێندی یاساییان خوارد.
له په‌رله‌مانیش رێواز فایه‌ق پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانی وه‌رگرت.
هه‌روه‌ها مونا قاوه‌چی، وه‌ك سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان له پێكهاته‌ی توركمان له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ئه‌و پۆسته به‌ڕێوه ده‌بات.