پارێزگاری واست هێرش دەکاتە سەر ئەفسەرێک
وەزیری ناوخۆی عێراق پاسەوانەكان لە پارێزگار وەردەگرێتەوە

K24 - ھەولێر
بەهۆی هێرشکردنە سەر ئەفسەرێک لە بازگەیەک، وەزیری ناوخۆی عێراق بڕیاریدا سەرجەم پاسەوانەکان لە پارێزگاری واست وەربگرێتەوە.
سەعد مەعن، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەیاننامەکدا ئاماژەی بەوەکردووە کە بەهۆی هێرشکردنە سەر ئەفسەرێک لە بازگەیەکدا، وەزیری ناوخۆ بڕیاریداوە سەرجەم پاسەوانەکان لە محەمەد مەیاحی، پارێزگاری واست وەربگرێتەوە.
ئاشکراشی کرد کە ئەفسەرەکە سکاڵا لە دژی پارێزگاری واست تۆمار دەکات.