"مێسی ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره نه‌كات به قورسی سزا ده‌درێت"
"ته‌نیا یه‌ك هه‌فته‌ی له‌به‌رده‌مه بۆ ئه‌وه‌ی فریای خۆی بكه‌وێت"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئارجێنتینا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه ئه‌گه‌ر لیۆنێل مێسی داوای لێبوردن نه‌كات سزایه‌كی قورس چاوه‌ڕێی ده‌كات.
رۆژنامه‌ی ئۆلێی ئارجێنتینا له راپۆرته هه‌واڵێكدا زانیاری ئه‌وه‌ی بڵاو كردۆته‌وه كه مێسی مه‌رجێكی بۆ رزگار بوون له سزادان خراوه‌ته به‌رده‌می، ئه‌ویش داوای لێبوردنكردن و په‌شیمانبوونه‌وه‌یه له‌و قسانه‌ی له دژی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌مریكای باشوور كردوویه‌تی ئه‌گه‌ر وانه‌كات به قورسی سزا ده‌درێت.
سه‌رچاوه‌كه، هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه مێسی یه‌ك هه‌فته‌ی دیكه‌ی له‌به‌رده‌مه بۆ ئه‌وه‌ی داوای لێبوردن بكات، ئه‌گه‌رنا كارله‌كارده‌ترازێت و به قورسی بۆ زیاتر له 3 یاری له یاریكردنی نێوده‌وڵه‌تی سڕ ده‌كرێت و ره‌نگه له كۆپا ئه‌مریكای 2020 بێبه‌ش بێت.
لیۆنێل مێسی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا له دوایین دوو یارییان له كۆپا ئه‌مریكای 2019 به‌رامبه‌ر به‌رازیل و چیللی ره‌خنه‌ی توندی له ناوبژیوانان و فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌مریكا گرت و به گه‌نده‌ڵ و لایه‌نگیری به‌رازیل تۆمه‌تباری كردن.