"پاریس سانجێرمان ته‌نیا به یه‌ك مه‌رج ده‌ستبه‌رداری نێیمار ده‌بێت"
"ئه‌گه‌ر ئه‌م مه‌رجه جێبه‌جێ بكه‌ن نێیمار بۆ بارسێلۆنا ده‌گه‌ڕێته‌وه"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی فره‌نسا ئاشكرای كردووه كه به‌رپرسانی پاریس سانجێرمان مه‌رجی ده‌ستبه‌رداربوونیان بۆ نێیمار ده‌ستنیشان كردووه.
پێگه‌ی فرانس فووتبۆڵی فره‌نسا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه له كۆبوونه‌وه 10 خوله‌كییه‌كه‌ی دوێنێی نێوان نێیمار و لیۆناردۆی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی پاریس سانجێرمان قسه‌ی كۆتایی له باره‌ی چاره‌نووسی نێیمار كراوه.
لیۆناردۆ له كۆبوونه‌كه‌یدا به نێیماری گوتووه كه ناسڕ خڵێفی بۆ 2 ساڵ تۆی نه‌گواستۆته‌وه و هیوایه‌كی زۆری به تۆیه، به‌ڵام نێیمار سووربوونی له‌سه‌ر رۆیشتنی له پاریس دووپات كردۆته‌وه و به ده‌نگێكی به‌رز گوتوویه‌تی ده‌مه‌وێت لێره بڕۆم و بگه‌ڕێمه‌وه بارسێلۆنا.
سه‌رچاوهكه ئه‌وه‌شی نووسیوه كه لیۆناردۆ له كۆتایی قسه‌كانیدا به نێیماری گوتووه پاریس ئاماده نییه به كه‌متر له 222 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌ردارت بێت، له ئێستادا مه‌رجی ناسڕ خلێفی بۆ ده‌ستبه‌رداربوونی تۆ 300 ملیۆن یۆریه، ئه‌م قسه‌یه‌ش نێیماری شۆك كردووه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه بارسێلۆنا ئۆفه‌رێكی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار ئاماده كردووه كه پێكهاتووه له كۆتینهۆ و دێمبلی له‌گه‌ڵ 40 ملیۆن یۆرۆ، ئه‌مه‌ش مه‌حاڵه له لایه‌ن به‌رپرسانی پاریس سانجێرمان ڕه‌ت بكرێته‌وه.
نێیمار له هاوینی 2017 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا به 222 ملیۆن یۆرۆ هه‌ڵوه‌شانده‌وه روویكرده پاریس سانجێرمان، نیمۆ پێشتر له كۆی 186 یاری 105 گۆڵ و 76 ئاسیستی بۆ بارسێلۆنا كرد بوو، له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریسییه‌كه‌ش له كۆی 58 یاری 51 گۆڵ و 29 ئاسیستی تۆمار كرد بوو.