به‌شێكی جوتیارانی كوردستان روو دەكەنە كه‌رتی گه‌شتیاریی
"بەرھەمەكەمان پارە ناكات، باخەكەمان دەكەینە پڕۆژەی گەشتیاریی"
K24 - چۆمان
بوژانه‌وه‌ی گه‌شتوگوزاری باشووری كوردستان وایكردووه جوتیاران له‌و شوێنانه‌ی كە كوێستانین و سه‌رچاوه‌ی ئاوی زۆره، واز له پیشه‌كه‌یان بێنن و له كشتوكاڵه‌وه روو بكه‌نه وه‌به‌رهێنانی گه‌شتیاری.
خورشید ئەحمەد، یەكێكە لە جوتیارانی دەڤەری باڵەكایەتییە، گله‌یی لەوە دەكات به‌رهه‌می باخه‌كه‌ی ئه‌و و جوتیارانی كوردستان پێده‌گات گرفتی ساخكردنه‌وه‌یان بۆ دروست ده‌بێت. ئەو دەڵێ: "ئێستا بەرھەمی باخەكەمان لە بازاڕ پارە ناكات و ساردخانەش نییە تا بەروبوومەكانمان بۆ وەرزێكی دیكە ھەڵبگرین، بۆیە بە نیازین باخەكەمان بكەینە شوێنی گەشتوگوزار".
چه‌ند ساڵێكه بناری شاخی سه‌كران و كۆدۆ لە سنووری قەزای چۆمانی سەر بە پارێزگای ھەولێر، به‌لێشاو گه‌شتیار سه‌ردانی ده‌كه‌ن لەوێ گه‌شتوگوزار له بنیاتنانی خێرادایه و داهاتی زۆریشی هه‌یه، بۆیه سه‌رنجی جوتیارانی بۆ گۆڕینی پیشه‌كه‌یان راكێشاوه.
كاروان كەمال، یەكێكە لە وه‌به‌رهێنه‌رانی گه‌شتیاری دەڤەری باڵەكایەتی بە كوردستان24ی گوت: "بەشێكی ناوچەكەمان لە ھەر چوار وەرزی ساڵ بەفری لێدەمێنێتەوە، بۆیە بۆ گەشتوگوزار شیاوترە نەك كشتوكاڵ، لەبەر ئەوە نەك ھەر ئێمە زۆربەی خەڵك بیریان لەوەكردووەتەوە زەوییەكانیان بكەنە پڕۆژەی گەشتیاریی و كۆمەڵێك پڕۆژەی گەشتیاری لەناوچەكەمان دروست كراون
گه‌شتیاری و كشتووكاڵ دوو كه‌رتی گرنگی وه‌به‌رهێنانن و رێگری ده‌كه‌ن له چوونه‌ده‌ری سه‌رمایه، پشت كردنه هه‌ریه‌كیان بۆ ئه‌وی دیكە زیانی هاوسه‌نگی ئابووری ده‌بێت به‌تایبه‌ت كشتووكاڵ، چونكه ناوچه كوێستانیه‌كان شوێنی شیاوی وه‌به‌رهێنانی ئه‌و كه‌رته‌ن و ساڵانه هه‌زاران تۆن به‌رهه‌می خۆماڵی ده‌خه‌نه بازاڕه‌كان.
ھ.م