به‌سه‌رهاتی یه‌كێك له‌و گه‌نجانه‌ی له رێستورانته‌كه‌ی هه‌ولێر گیانی له‌ده‌ست دا
خێزانه‌كه‌ی هۆكاری سه‌ردانی بۆ هه‌ولێر ئاشكرا ده‌كه‌ن
K24 – سۆران:
له رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی ناو رێستورانته‌كه‌ی شاری هه‌ولێر، دوو گه‌نجی دانیشتووی شارۆچكه‌ی سۆران گیانیان له‌ده‌ست دا، كوردستان24 سه‌ردانی ماڵی یه‌كێك له‌و گه‌نجانه‌ی به ناوی به‌شدار ره‌مه‌زان برادۆستی كردووه. خێزانه‌كه‌ی هۆكاری سه‌ردانی بۆ هه‌ولێر ئاشكرا ده‌كات و داوای به‌سزا گه‌یاندنی بكه‌رانی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییه‌ش ده‌كه‌ن.
به‌شدار ره‌مه‌زان برادۆستی، له دایكبووی ساڵی 1993یه. بۆ ماوه‌ی 15 ساڵ وه‌ك سكرتێر لای پزیشكێكی سۆران كاری كردووه.
رۆژی چوارشه‌ممه 17ی ئه‌م مانگه، له رووداوێكی ته‌قه‌كردن له رێستورانتێكی شاری هه‌ولێر، دوو هاووڵاتیی كورد و كارمه‌ندێكی كونسوڵخانه‌ی توركیا، گیانیان له‌ده‌ست دا.