خهڵكی كهركووك داوای یهك لیستیی له لایهنه كوردییهكان دهكهن
ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، لە مانگی نیسانی ساڵی داھاتوودا ئەنجام دهدرێت
K24 – كهركووك:
بڕیاره ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، لە مانگی نیسانی ساڵی داھاتوودا ئەنجام بدرێت، ھێزە سیاسییەکان ھێشتا ھیچ ھەنگاوێكیان بۆ یەک لیستیی نەناوە، ھاووڵاتیانی كوردی کەرکووک لە پێناو بەرزبوونەوەی رێژەی دەنگی کورد، داوا دەکەن سەرجەم حزبە کوردستانیەکان بە یەک لیست بەشداریی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بکەن، چونکە ئەو ھەڵبژاردنە دەکرێتە بنەمایەک بۆ ھەر گۆڕانکارییەکی ئیداری، کە لە شارەکەدا روو دەدات و بۆ کورد گرنگیی خۆی ههیه.
پەرلەمانی عێراق، کۆمسیۆنی باڵای سهربهخۆی ھەڵبژاردنەکانی راسپاردووە، کە لە مانگی نیسانی 2020دا ئامادەکارییەکانی تەواو بکات، بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، بەڵام دەسەڵاتی تەواو لای سەرۆک وەزیرانی عێراقە و مافی ھەیە کە ئەو پرۆسەیە دوا بخات.