به‌شیر حه‌دداد: گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه كوردستانییه‌كان چاره‌سه‌رێكی واقیعییه
پێشمەرگە و سوپای عێراق پێکەوە ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستان بپارێزن
K24 – هه‌ولێر:
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، به‌شیر حه‌دداد رایگه‌یاند، گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه كوردستاییه‌كان یه‌كێكه له چاره‌سه‌ره واقیعییه‌كان بۆ پرسی كه‌ركووك.
بەشیر حەدداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بۆ كوردستان24 گوتی: داوامان کردووە پێشمەرگە و سوپای عێراق پێکەوە، ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستان بپارێزن.
لە بەرامبەردا جه‌مال كۆچه‌ر، ئەندامی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنه‌رانی عێراق بە باشی دەزانێت، حکوومەتی عێراق بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنیی ھەموو ئەو ناوچانە، بێتە سەر هێڵ.
ئێستا لیژنەیەکی باڵا لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و لیژنەیەکی باڵا لە حکوومەتی عێراق گفتوگۆکانیان بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی بە ھەڵپەسێردراوی لە نێوان ھەولێر و بەغدا ماونەتەوە، به‌رده‌وامه، كه گەڕانەوەی پێشمەرگە و پرکردنەوەی بۆشايی ئەمنیی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، یەکێکە لەو دۆسیانه‌ی ئەو دوو لیژنە باڵایە گفتوگۆی لەسەر دەکەن.