وەزارەتەکانی حکوومەتی هەرێم سەرقاڵی ئامادەکردنی کارنامەی چوارساڵی داهاتوویانن
وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن لە پێنج بواردا پلانی ئامادەکردووە
K24 – ههولێر:
وەزارەتەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی ئامادەکردنی کارنامەی چوارساڵی داهاتوویانن بۆ ئەو مەبەستەش فۆرمێک لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بۆیان رەوانە دەکرێت و بەرنامەی چوارساڵی داهاتوویان لەو رێگەیەوە دەدەنەوە ئەنجوومەنی وەزیران.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە پێنج بواردا پلانی ئامادەکردووە بە تایبەت لە بواری گواستنەوەی گشتی دەستەی گەشتوگوزاریش پلانی چوار ساڵی ئامادەيه.
ئامادەکردنی راپۆرتى وەزارەتەکان دەبرێتەوە ئەنجوومەنی وەزیران و لەگەڵ هێڵە گشتییەکانی کارنامەی کابینەی نۆیەم رێکدەخرێت.
ئەنجوومەنی وەزیران ماوەی مانگێکی دیاریکردووە بۆ ناردنەوەی پلانی چوارساڵی وەزارەتەکان سەرجەم وەزارەتەکان لە قۆناغی کۆتايی ئامادەکردنی راپۆرتەکەن كه ناوهرۆكی پلانه چوارساڵییهكهیان تایبەتە بە چاکسازی و فراوانکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان لە چوارچێوەی هێڵە گشتییەکانی کارنامەی کابینەی نۆیەم دا.