له عێراق بازرگانیكردن به مرۆڤ رووی له زیاد بوون كردووه
لە ھەرێمی کوردستان تەنیا حاڵەتە
K24 – ههولێر:
بە پێی راپۆرتی رێكخراوە جیھانییەکان بازرگانی کردن بە مرۆڤ لە عێراق روو لە زیادبوونە، بەڵام لە ھەرێمی کوردستان تەنیا حاڵەتە بۆیە دەستەی مافی مرۆڤ و ئهنجوومەنی باڵای کاروباری خانمان بەردەوام لە بەدواداچونن لەگەڵ لایەنە ئەمنییەکانی ھەرێم بۆ بنبڕکردنی ئەم حاڵەتانە و باس لەوەش دەکەن زۆرێک لەوانەی بازرگانی بەمرۆڤ و جەستە و ئەندامەکانی لەشیان دەکەن بیانین و خەڵکی دەرەوەی ھەرێمی کوردستانن.
لە ھەرێمی کوردستان زۆرێک لەوانەی کە بازرگانیان پێوە دەکرێت لە رەگەزی مێن، بەڵام تا ئێستا لە ھەرێم وەک باندی بازرگانیکردن بە مرۆڤ تۆمار نەکراون ئەنجوومەنی باڵای کاروباری خانمانیش پێییان وایە بۆ ئەوەی ئەو باندانەی لە عێراق ھەیە نەگوازرێنەوە بۆ ھەرێم پێویستە رێکارەکان توندتر بکرێت.