چیرۆكی تراژیدیای ئه‌و ئافره‌ته‌ی به‌ر له 36 ساڵ ماره‌بڕاو كرا.. به‌ڵام هه‌رگیز ئاهه‌نگه‌كه‌ی نه‌كرد
باسی ئه‌و به‌ره‌به‌یانه ده‌كات، كه له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی گه‌زه‌نگی خۆر شاڵاویان به‌سه‌ردا هات
K24- بارزان:
شوكریه محه‌مه‌د، ئه‌و ئافره‌ته‌یه كه به‌ر له 36 ساڵ چاوه‌ڕێی رۆژی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی ده‌كرد، به‌ڵام دوو رۆژ به‌ر له واده‌ی دیاریكراو بۆ ئاهه‌نگه‌كه، ده‌ستگیرانه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته به‌ر شاڵاوی ئه‌نفال و بۆ هه‌تاهه‌تایه ناگه‌ڕێته‌وه و ئاهه‌نگه‌كه‌ش بۆ هه‌میشه سازنه‌كرا.
ئه‌و ئافره‌ته كە باوكیشی ئه‌نفالكراوه، خاوه‌ن چیرۆكێكی تراژیدی و خەفەتبارە، له‌ته‌مه‌نی 25 ساڵیدا له‌كۆمه‌ڵگای قوشته‌په پرۆسه‌ی ماره‌بڕینی بۆ ئەنجام ده‌درێت، به‌ڵام هه‌رگیز ئاهه‌نگه‌كه‌ی ساز ناكرێت، ئه‌و ئێستا له‌كۆمه‌لگای دارا داز له ده‌ڤه‌ری بارزان له‌گه‌ل دایكی ده‌ژیت.
شوكریه چیرۆكی كاره‌ساتباری خۆی بۆ كوردستان 24 ده‌گێڕێته‌وه و باسی ئه‌و به‌ره‌به‌یانه ده‌كات، كه به‌ر له 36 ساڵ له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی گه‌زه‌نگی خۆر چۆن هێزه‌كانی رژێمی به‌عس هه‌ڵیانكوتایه سه‌ریان و خۆشه‌ویست و ئازیزه‌كانیان راپێچی بیابانه‌كانی باشووری عێراق كرد.
وێڕای ئه‌و چاوه‌ڕوانیه‌ی كه ماوه‌ی زیاتر له 3 ده‌یه شوكریه به‌رگه‌ی گرت، ئێستا به‌هۆی تووشبوونی به كێشه‌ی بڕبڕه‌ی پشت و سه‌رنه‌كه‌وتنی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریه‌ی بۆی كراوه، 50%ی جووڵه‌ی له‌شی له‌ده‌ستداوه و زۆربه‌ی رۆژه‌كانی له‌گه‌ڵ یادگارییه پڕ له نه‌هامه‌تییه‌كانی به فرمێسك به‌ڕێ ده‌كات.
شوكریه ته‌نیا یه‌كێكه له نموونه‌ی كه‌سوكاری زیاتر له 180 هه‌زار كوردی ئه‌نفالكراو، كه تا ئێستاش كاریگه‌ری بێكه‌سی و بێ سه‌رپه‌رشتییان له‌سه‌ر ژیان و هه‌ست و سۆزیان ماوه، كه به سه‌ختترین شێواز سزادران، تاوانه‌كه‌شیان ته‌نیا ئه‌وه بوو كه كورد بوون.
H.B