فڕاكسیۆنه‌كان پاڵپشتی له پڕۆژه یاسای چاكسازی ده‌كه‌ن
به‌م نزیكانه ده‌نێردرێته په‌رله‌مان
K24- هه‌ولێر:
فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی كوردستان پشتگیری پرۆژە یاسای چاکسازی دەکەن، کە لە حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەنێردرێتە پەرلەمان. بەشێك لە فراکسیۆنەکانیش تێبینیان لەسەر پرۆژە یاساکە هەیە، بە تایبەت ئەو مادانەی تایبەتن بە خانەنشینی پله باڵاكان.
رزگار محه‌مه‌د، پەرلەمانتاری گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان ئەم ھەوڵەی حكوومەت بۆ ئەنجامدانی چاكسازی بە ھەنگاوێكی گرنگ وەسف دەكات و دەڵێت: جێگەی دەستخۆشیە حکوومەت لە یەکەم هەنگاویدا کار بۆ چاکسازی دەکات.
له‌كاتێكدا پڕۆژە یاسای چاکسازی لە خولی چوارەمی پەرلەمان بە هۆی رێککنەکەوتنی لایەنە سیاسییەکان نەتواندرا تێپەڕێندرێت و هه‌وڵ ده‌درێت لەم خولەدا تێپه‌ڕێندرێت، ژمارەیەك فراکسیۆنێش پڕۆژە یاسا بۆ چاکسازی پێشکەش دەکەن و لەگەڵ پڕۆژەکەی حکوومەت تێکەڵ دەکرێت، هه‌ڵه‌ز ئه‌حمه‌د، په‌رله‌مانتاری كوردستان له فراکسیۆنی یەکگرتووش تێبنی حزبه‌كه‌ی لەسەر پڕۆژە یاساکە ده‌خاته روو، بەتایبەت ئەو مادەی تایبەتە بە خانەنشینی پلە باڵاکان.
H.B