ههولێر .. پڕۆژهی دانانی كامێرای چاودێریی له شهقامهكان دهستی پێ كرد
پڕۆژهكه به 3 قۆناخ ئهنجام دهدرێت
K24- ههولێر:
پڕۆژەی دانانی کامێرای چاودێریی لە شەقام و شوێنە گشتییەکانی شاری ھەولێر چووەتە بواری جێبەجێکردن، کە بە ھۆیەوە کۆنتڕۆڵی تەواوی شەقامە سەرەکییەکان دەکرێت و ئاسایشی ناوشار دهپارێزێت.
بەشێکی زۆری پڕۆژەکە تەواو بووە، ئەمەش ئاسانکاریی زیاتر بۆ دەزگا ئەمنییەکان دەکات، بۆ ئەوەی لە کاتی روودانی ھەر رووداوێك، یان تاوانێكدا، بە ئاسانترین شێوە و کەمترین کات، بکەرانی تاوانەکە بدۆزرێنەوە، ئەمەش یارمەتیدەرێکی باشی دەزگاکانی پۆلیس و ئاسایشە.
عبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوبەری گشتیی پۆلیسی ھەولێر ئاشکرای دەکات، پڕۆژەکە دەستی پێ کردووەتەوە و سەرقاڵی جێبەجێ کردنن، لە قۆناخەکانی سەرەتا بە پێی پێویستیی شوێنەکانی ناو شاری ھەولێر، کامێراکان له شوێنه جیاوازهكان جێگیر دەکرێن.
دانانی ئهو كامێرایانه، جگەی لەوەی کارئاسانی بۆ دەزگا ئەمنییەکان دەکات لە ئاشکراکردنی ھەر تاوانێك، لە بهرامبهردا ھاووڵاتیان پێیان وایە، ئهمه دەبێتە ھۆکاری کەمبوونەوەی ڕێژەی تاوان لە ناو شار، داواش دەکەن ھەرچی زووە ئهو پڕۆژهیه تهواو بكرێت.
به گوێرهی زانیارییهكانی كوردستان 24، پڕۆژەی دانانی كامێرای چاودێریی به 3 قۆناغ جێبەجێ دەکرێت، قۆناغی یەکەم: جێگیرکردنی زیاتر لە ٥ ھەزار کامێرا لە ناو شار، قۆناغی دووەم: دروستکردنی ژوورێکی کۆنتڕۆڵە بۆ بەڕێوەبردن و بەستنەوەی سەرجەم کامێراکان بە سیستەمی چاودێرییەوە، کە سەرجەم دەزگا ئەمنییەکان ئەندامیان لەو ژورە دەبێت. قۆناخی کۆتاییش دامەزراندنی بەڕێوبەرایەتییەکی تایبەت بە سیستەمەکەیه، كه لە ڕێگەی مانگی دەستکردەوە بەڕێوە دەبرێت.
H.B