بڕیارێكی دادگای فیدراڵ توركمانه‌كانی كه‌ركووك نیگه‌ران ده‌كات
كورد پێشوازیی له‌و بڕیاره ده‌كات و توركمانیش ره‌تی ده‌كاته‌وه
H.B
بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی ماددەی 140ی دەستووری عێراق کاردانەوەی لێ کەوتووه‌تەوە و تورکمانەکان وەك یەکەم پێکھاتە ڕەتی دەکەنەوە.
دادگای فیدرالی عێراق دەیەوێت کۆتایی بەو مشومڕە بێنێ، کە لەسەر مادده‌ی 140 دروست بووە و دەڵێت: ئه‌و ماددده‌یه بەسەر نەچووە و پێویسته حکوومەتی عێراق جێبەجێی بكات، بەڵام ھێشتا مشتومڕی نێوان پێکھاتەکانی کەرکووك بەردەوامن و تورکمانەکان بۆچوونیان نەگۆڕیوە.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، به گوێره‌ی ده‌ستوور، نابێت بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵ ره‌ت بكرێنه‌وه و پێویسته جێبه‌جێ بكرێن.
قاسم حه‌مزه به‌یاتی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووكیش له کوتلەی تورکمان ڕەتی دەکاته‌وه ئەو ماددەیە چارەسەری بۆ كێشه‌كانی كه‌ركووك پێ بێت.
به‌یاتی جه‌خت ده‌كاته‌وه، تورکمان له‌و باوه‌ڕه دان، ماددەی 140 چارەسەی دۆخی کەرکووك و ناوچە جێناکۆکەکان ناکات، چارەسەری دۆخەکە تەنھا رێکكەوتنی نێوان پێکھاتەکانە لەسەر بنەمایەکی دیکە، کە سەرجەم پێکھاتەکان لە ھەموو ڕوویەکەوە لێی ڕازی بن.
له به‌رامبه‌ریشدا کورد پاڵپشتیی ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای فیدراڵی عێراق ده‌كات بۆ جێبەجێکردنی ماددەی 140، وه‌ك كاكه‌ڕه‌ش سدیق، بەرپرسی ئۆفیسی کەرکووكی ماددەی 140 لە کەرکووك ده‌ڵێت: ھەندێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووك، دەیانەوێت لە ڕێگای ئەنجومەنی پارێزگاوە سکاڵا لەسەر دەسەڵاتدارانی عێراق تۆمار بکەن، بە تۆمەتی کەمتەرخەمیی لە جێبەجێکردنی ئەو ماددەیە.
دوای 16ی ئۆکتۆبەر، دۆخێكی نوێ لە ناوچە كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ھاتووه‌ته ئاراوه، به تایبه‌ت كه زیاتر لە ٤٠٠ ھەزار عەرەب هاورده‌ی كه‌ركووك كراوه، ئەمانەش مافی دەنگدانیان دەبێت لە ئەگەری ئەنجامدانی ڕاپرسی بۆ یەکلا کردنەوەی چارەنووسی ئەو شارە.
ماددەی 140 له دەستووری عێراق لە 3 قۆناغ پێک ھاتووە و پەیوەستە بە ناوچە کێشە لەسەرەکان لە نێوان ھەرێمی کوردستان و عێراق، کە لە پارێزگاکانی كه‌ركووك، مووسڵ، سه‌ڵاحه‌ددین و دیالە دەبێ دۆخی ناوچەکان ئاسایی بکرێتەوە و راپرسیان تێدا ئەنجام بدرێت.
H.B