ئه‌و تاقانه‌یه‌ی ئه‌نفال كه رێگری لێ كرا ئاڵای له مل بێت بۆ كوردستان24 ده‌دوێت
به یاوه‌ری ژماره‌یه‌ك له كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوانی گه‌رمیان روویان له سه‌ماوه كردبوو
K24 – ده‌ربه‌ندیخان:
حه‌سه‌ن عه‌لی، تاقانه‌ی ئه‌نفال، ئه‌و گه‌نجه‌یه كه له سه‌ماوه له‌سه‌ر گۆڕی به كۆمه‌ڵی كه‌سوكاره ئه‌نفالكراوه‌كه‌ی، رێگریی لێ كرا، ئاڵای كوردستان هه‌ڵ بكات، رایگه‌یاند، یاداشتێكی 11 خاڵیمان داوه‌ته سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراق و سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
حه‌سه‌ن عه‌لی، كه به یاوه‌ری ژماره‌یه‌ك له كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوانی گه‌رمیان، روویان له سه‌ماوه كردبوو، له نزیكه‌وه گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كه‌ی سه‌ماوه‌ی بینیوه و راشیگه‌یاند، له نزیك گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كه قه‌وانی فیشه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بینیوه.
هاوكات زۆراب مه‌دحه‌ت، كه یه‌كێكی دیكه‌یه له كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌نفال، رایگه‌یاند، هه‌وڵی ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی ویستی سوكایه‌تیی به ئاڵای كوردستان بكات، به له‌یه‌ك تێگه‌یشتن رێگریی لێ كرا و هه‌وڵه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.
ئه‌و دوو گه‌نجه كورده، هه‌ریه‌كه‌یان بڕێك له لمی بیابانی سه‌ر رووفاتی كه‌سوكاریان له گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كه‌ی سه‌ماوه هێناوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌روونی پڕ له ئازاریان ئارام بكاته‌وه.


ئاماده‌كردن و فۆتۆ: كاروان یاره