فۆرلان وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند
فۆرلان به په‌یامێك ماڵئاوایی له یاریگه‌كان كرد
دیێگۆ فۆرلان یاریزانی پێشووی ئۆرۆگوای به فه‌رمی وازهێنانی یه‌كجاره‌كی له یاریكردن راگه‌یاند.
فۆرلان له تویته‌ری خۆی په‌یامێكی ماڵئاوایی بڵاوكردۆته‌وه و نووسیویه‌تی دوای 21 ساڵ بڕیارمدا وه‌كو یاریزانی پیشه‌گه‌ر واز له یاریكردن بهێنم و ئه‌و قۆناخه داده‌خه‌م كه پڕه له بیره‌وه‌ی جوان و له ماوه‌ی داهاتوو ده‌ست به ركابه‌ری نوێ ده‌كات.
فۆرلانی 40 ساڵ پێشتر یاریی بۆ یانه‌كانی ڤیاریال، مانچێسته‌ر یونایتد، ئینته‌رمیلان و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید كردووه، پێش ئه‌وه‌ی ئه‌وروپا به‌ره‌و خولی به‌رازیل جێبهێڵێت، دوایین جاریش له ئاسیا بۆ یانه‌ی كیچی هۆنك كۆنگ یاریی كرد و له مانگی مایۆی رابردوو دوایین یاریی خۆی له كاروانی یاریكردنی ئه‌نجامدا.
باشترین ساته‌كانی دییێگۆ له‌گه‌ڵ ئاتڵێتیكۆ مه‌درید و باشترین ساته‌كانی له وه‌رزی 2008-2009 بوو ئه‌و وه‌رزه‌ی له 33 یاریدا توانی 32 گۆڵ بكات.