ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر گه‌ڕی دووه‌می پاڵه‌وانێتی رۆژئاوای ئاسیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت
سعوودیه ده‌یه‌وێت له یاریگه‌ی فره‌نسۆ هه‌ریری تۆڵه‌ی شكسته‌كه‌ی به‌حرێن بكاته‌وه
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه له هه‌ولێر له یاریگای یه‌كه‌می فره‌نسۆ هه‌ریری گه‌ری دووه‌می یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م له پاڵه‌وانێتی رۆژئاوای ئاسیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له یاریی یه‌كه‌می كاتژمێر 7:30ـی ئێواره نێوان (به‌حرێن × سعودیه) به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، له یاریی دووه‌می ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌ش كاتژمێر 10:30ـی شه‌و (ئوردن × كوێت) رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه، دوای ئه‌نجامدانی ئه‌م دوو یارییه گه‌ڕی سێیه‌م تا رۆژی 11ـی ئه‌م مانگ ده‌وه‌ستێت.
گه‌ڕی یه‌كه‌می یارییه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه، به‌سه‌ركه‌وتنی به‌حرێن به‌سه‌ر ئوردن، به گۆڵێكی بێ وه‌ڵام و بردنه‌وه‌ی كوێت به ئه‌نجامی (2-1) به‌سه‌ر سعودییه كۆتایی هات، بۆیه ئه‌م گه‌ڕه بۆ تیپه‌كان چاره‌نووسسازه، چونكه ره‌نگه به‌ردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاره‌كانی كوێت و به‌حرێن سه‌ركه‌وتنیان بۆ یاریی كۆتایی تا راده‌یه‌كی زۆر مسۆگه‌ر بكات.
هه‌ڵبژارده‌كانی به‌شدار له‌م پاڵه‌وانێتییه به‌ته‌واوی پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی نه‌هاتوون، به‌ڵكو هه‌وڵده‌ده‌ن یاریزانی تازه‌و لاو به‌شداری پێبكه‌ن تا بۆ پاڵاوتنه‌كانی مۆندیالی قه‌ته‌ر و جامی ئاسیا ئاماده‌یان بكه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ناسناوه‌كه ده‌ده‌ن، رۆژانه له یاریگاكانی هه‌ندرێن و برایه‌تی و ئارارات ویاریگای پرۆژه‌ی گۆڵ مه‌شقه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
له یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م، كه له شاری كه‌ربه‌لا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، عێراق دوو یاریی بردۆته‌وه خاوه‌نی شه‌ش خاڵه، لوبنان و فه‌له‌ستینیش هه‌ر یه‌كه‌و چوار خاڵیان هه‌یه، یه‌مه‌ن له سێ یاریی ته‌نها یه‌ك خاڵی هه‌یه، سوریا دوو یاریی كردووه و ته‌نها یه‌ك خاڵی هه‌یه، له‌هه‌ر گرووپێك ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه سه‌رده‌كه‌وێت، كه خاوه‌نی زۆرترین خاڵه و ده‌گاته یاریی كۆتایی، تائێستاش 14 گۆڵ له پاڵه‌وانێتییه‌كه تۆمار كراوه.
