رۆبێرتۆ كارلۆس گۆڵه مێژووییه‌كه‌ی خۆی دووباره ده‌كاته‌وه
22 ساڵ به‌سه‌ر گۆڵه مێژووییه‌كه‌ی تێپه‌ڕیوه
K24 - هه‌ولێر:
رۆبێرتۆ كارلۆس، ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی به‌رازیل، به گرته ڤیدیۆییه‌ك ده‌یسه‌لمێنێت، تا ئێستاش ته‌واوی كارامه‌یی خۆی له یاری تۆپی پێ و به‌تایبه‌تیش لێدانی راسته‌وخۆ، پاراستووه.
كارلۆس گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له ئینستاگرام بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه له یاریگایه‌كی بچووك، به لێدانێكی راسته‌وخۆ، هه‌مان گۆڵه مێژووییه‌كه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر به فه‌ره‌نسا، دووباره ده‌كاته‌وه، كه یارییه‌كی دۆستانه‌ی نێوان به‌رازیل و فه‌ره‌نسا بوو.
نزیكه‌ی 22 ساڵ به‌سه‌ر گۆڵه مێژووییه‌كه‌ی كارلۆس تێپه‌ڕیوه، كه له ساڵی 1997، له دووری 35 مه‌تر تۆڕه‌كه‌ی فابیان بارتێزی گۆڵپارێزی فه‌ره‌نسای هه‌ژاند.
ئێستا رۆبێرتۆ كارلۆس ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته 46 ساڵ، لێدانێكی راسته‌وخۆی به قاچی چه‌پ له یاریگایه‌كی بچووك جێبه‌جێ ده‌كات و هه‌مان جووڵه‌ی تۆپی ساڵی 1997ـه و دووباره ده‌بێته‌وه.
لێدانه راسته‌وخۆكه‌ی كارلۆس به‌رامبه‌ر به فه‌ره‌نسا به شێوه‌یه‌ك بوو، ته‌نانه‌ت ته‌واوی یاریزانان و جه‌ماوه‌ری ئاماده‌بووش تووشی شۆك بوون، به‌و پێیه‌ی له‌و بڕوایه‌دانه‌بوون ئاراسته‌ی تۆپه‌كه به‌و شێوه‌یه بگۆڕێت و بچێته‌وه ناوگۆڵ، هه‌مووان پێشبینی ئه‌وه‌یان ده‌كرد تۆپه‌كه بچێته ده‌ره‌وه، به فابیال بارتێزی گۆڵپارێزیشهوه، كه یه‌كێك بوو له باشترین گۆڵپارێزه‌كانی جیهان.
كارلۆس به به‌ناوبانگترین یاریزانی جیهان داده‌نرێت كه له باڵی چه‌پ یاریكردووه و زۆرترین ناسناو و دهستكهوتنهكانیشی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی بووه، كه 11 وه‌رز له ریزی یانه‌كه یاریكردووه و 67 گۆڵیشی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی یانه سپیپۆشهكهی پایته‌خت تۆماركردووه.
سه‌رچاوه: RT
ئ. م