به فه‌رمی پاریس سانجێرمان بۆ فرۆشتنی نێیمار له گفتووگۆدایه
پاریس سانجێرمان رایده‌گه‌یه‌نێت خه‌ریكه ده‌گه‌نه رێككه‌وتنی كۆتایی
یانه‌ی پاریس سانجێرمان گفتووگۆیه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ریال مه‌درید و بارسێلۆنا بۆ فرۆشتنی نێیمار ده‌ستپێكردووه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كرێت خه‌ریكه ده‌گه‌نه رێككه‌وتنی كۆتایی.
لیۆناردۆی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی پاریس سانجێرمان بۆ یه‌كه‌مجاره له‌م هاوینه به‌ئاشكرا رایده‌گه‌یه‌نێت كه گفتووگۆ له باره‌ی فرۆشتنی نێیمار له‌گه‌ڵ یانه‌كانی بارسێلۆنا و ریال مه‌درید ده‌ستیپێكردووه، ده‌شڵێت: نێیمار به‌شداریی یه‌كه‌مین یاری یانه‌كه‌ی له خولی فره‌نسا ناكات كه بڕیاره سبه‌ی به‌ڕێوه بچێت.
به گوێره‌ی پێگه‌ی لۆ پارسیانی فره‌نسی، یانه پاریسییه‌كه داوای كۆتینهۆ و سیمیدۆ و بڕه پاره‌یه‌كی له بارسێلۆنا كردووه له پێناو ده‌ستبه‌رداربوون له نێیمار، به‌ڵام به‌رپرسانی بارسا هه‌رزوو ئه‌و داواكارییه‌یان ڕه‌تكردۆته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه و مێسی و سوارێز پشتگیری خۆیان بۆ مانه‌وه‌ی كۆتینهۆ ده‌ربڕیوه، به‌ڵام ئیداره‌ی یانه‌كه له‌سه‌ر فرۆشتنی سووره.
جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆ سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا له لێدوانێكدا بۆ توڕی هه‌واڵی ESPN ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات چاوه‌ڕوان بكه‌ن له پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار هه‌موو شتێك چاوه‌ڕوانی روودانه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌ی ئاسی مه‌دریدی، پێیوایه نێیمار زیاتر له ریال مه‌دریده نزیكه، نووسیویه‌تی: پێرێز ده‌یه‌وێت نێیمار بكاته بۆمبی مێركاتۆی ئه‌م هاوینه.
نێیمار له هاوینی 2017 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا به 222 ملیۆن یۆرۆ هه‌ڵوه‌شانده‌وه روویكرده پاریس سانجێرمان، نیمۆ پێشتر له كۆی 186 یاری 105 گۆڵ و 76 ئاسیستی بۆ بارسێلۆنا كرد بوو، له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریسییه‌كه‌ش له كۆی 58 یاری 51 گۆڵ و 29 ئاسیستی تۆمار كرد بوو.