ژن و مێردێک 50 ساڵە لە کێکی هاوسەرگیرییەکەیان دەخۆن
لە ساڵڕۆژی هاوسەرگیریی هەمان کێکی رۆژی هاوسەرگیرییان دەخۆن
K24 – ههولێر:
ژن و مێردێک کێکی هاوسەرگیرییەکەیان دەخەنە ناو بەفرگرەوە و هەموو ساڵێک لە ساڵڕۆژی هاوسەرگیرییان پارچەیەکی دەردەهێنن و دەیخۆن.
ئان و دەیڤد خەڵکی ویلایەتی پێنسیلڤانیان لە ئەمەریکا و بە گوێرەی نەریتی ویلایەتەکەیان، کێکی هاوسەرگیریی بەختێکی باشییان بۆ دەهێنێت. بۆ ئەمەش، ماوەی 50 ساڵە تامی کێکەکەیان دەکەن.
دوای 50 ساڵ هاوسەرگیریی، بە دونیان هێنانی سێ منداڵ و گۆڕینی پێنج خانوو، پەیوەندی خۆشەویستی ئەو دوو هاوسەرە بۆ یەکدی هێندە زۆرە، پارێزگاری لەو کێکەش دەکەن کە لە رۆژی هاوسەرگیرییان پێشکەشی یەکیان کردووە.
ئان لە تەمەنی 74 ساڵی بە ماڵپەڕی نیویۆرک پۆستی گوتووە: "ئەوە هەستێکی خۆشە، کارێکی رۆمانسیشە. کێکەکەمان زۆر تایبەتە و بڕێکی زۆرمان ماوە. بڕیارمانداوە بۆ 50 ساڵی داهاتووش هەمان کار بکەین".
Metro
H.J