ئۆفه‌ره نوێیه‌كه‌ی بارسێلۆنا بۆ گواستنه‌وه‌ی نێیمار ئاشكرا بوو
بارسێلۆنا سێشه‌ممه‌ی داهاتوو به ئۆفه‌رێكی نوێ گفتووگۆیه‌كانی له‌گه‌ڵ سانجێرمان ده‌ستپێده‌كاته‌وه
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی فره‌نسا، بارسێلۆنا به ئۆفه‌ر و پلانێكی نوێوه سێشه‌ممه‌ی داهاتوو گه‌ڕی دووه‌می گفتووگۆیه‌كانی له باره‌ی گواستنه‌وه‌ی نێیمار له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
پێگه‌ی لۆ پارسیانی فره‌نسا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه بارسێلۆنا دوای ئه‌وه‌ی ماڵكۆمی به 40 ملیۆن یۆرۆ فرۆشت و به 20 ملیۆن یۆرۆش به شێوه‌یه‌كی كاتی ده‌ستبه‌رداری كۆتینهۆ بوو پاره‌یه‌كی زۆری ده‌ستكه‌وت، جیا له‌وه‌ش مووچه‌ی مانگانه‌ی 20 ملیۆن یۆرۆی كۆتینهۆی له كۆڵ بووه‌وه و به پلان و ئۆفه‌رێكی نوێ گه‌شتی پاریسی كردووه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت به پاره نێیمار بگه‌ڕێنێته‌وه، له ئه‌گه‌ری بێهیوابوونی، ئاماده‌یه نیلسۆن سیمیدۆ و عوسمان دێمبلی تێهه‌ڵكێشی گواستنه‌وه‌ی نێیمار بكات، چونكه ئه‌و دوو یاریزانه له لایه‌ن تۆماس تۆخێلی راهێنه‌ری پاریس داوا كراوه، به‌وپێیه‌ی دوای رۆیشتنی دانی ئالڤێس یانه پاریسییه‌كه ده‌یه‌وێت به سیمیدۆ شوێنه‌كه‌ی پڕبكه‌نه‌وه و عوسمان دێمبلیش بكه‌نه جێنێشینی نێیمار.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، دێمبلی نایه‌وێت له بارسێلۆنا بڕوات و په‌یوه‌ندی به پاریس سانجێرمان بكات و بارسێلۆناش ده‌یه‌وێت پارێزگاری لێ بكات، به‌ڵام وه‌ك دوایین بژارده ره‌نگه به ناچاری بارسا ده‌ستبه‌رداری بێت.
نێیمار له هاوینی 2017 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا به 222 ملیۆن یۆرۆ هه‌ڵوه‌شانده‌وه روویكرده پاریس سانجێرمان، نیمۆ پێشتر له كۆی 186 یاری 105 گۆڵ و 76 ئاسیستی بۆ بارسێلۆنا كرد بوو، له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریسییه‌كه‌ش له كۆی 58 یاری 51 گۆڵ و 29 ئاسیستی تۆمار كرد بوو.
.jpg)