كریستیانۆ ئه‌و شته ئاشكرا ده‌كات كه به‌هۆیه‌وه تووشی شۆك بووه
كریستیانۆ: 2018 ئازارترین ساڵی ته‌مه‌نی بووه
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له نوێترین دیمانه‌یدا، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه زۆر ئازاری چه‌شتووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكانێك گومانی له ڕه‌وشتی كردووه، ده‌شڵێت: ئه‌وه‌ی ئێستا به‌ده‌ستم هێناوه، به ئاسانی نه‌بووه و له ئه‌سمانه‌وه به‌دیاری بۆم نه‌هاتووه به‌ڵكو به هه‌وڵ و ماندووبوونی چه‌ندان ساڵه بووه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی یوڤێنتۆس ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات به‌هۆی تۆمه‌تباركرانی به‌ده‌ستدرێژی سێكسی ساڵی 2018 سه‌ختترین ساڵ بووه بۆ ئه‌و، ده‌شڵێت: ئه‌و كاته‌ی خه‌ڵكانێك گومان له شه‌ره‌فت ده‌كه‌ن بریندار ده‌بیت، ئه‌م رووداوه بۆ من زۆر به ئازار بوو كه تۆمه‌تباركرام به ده‌ستدرێژی، من خێزان و منداڵی ژیرم هه‌یه و له هه‌موو شتێك تێده‌گه‌ن.
كریستیانۆ له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رسوڕمانی خۆی له بازاری گواستنه‌وه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه ده‌ربڕی و پێیوایه زۆرجار پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی به یاریزانێك ده‌درێت و ئاستیشی وه‌ك پێویست نییه.
كریستیانۆ له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستا هه‌ر یاریزانێك ده‌توانێت به‌رامبه‌ر 100 ملیۆن یۆرۆ یان زیاتر بچێته یانه‌یه‌كی دیكه بێ ئه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بێت، بۆ كڕینی گۆڵپارێز یان به‌رگریكارێك 70 یاخود 80 ملیۆن خه‌رج ده‌كرێت، هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئه‌م شته نیم به‌ڵام ئیدی ئه‌م جیهانه‌یه كه تێیدا ده‌ژین و پێویسته رێزی لێ بگرین.
كریستیانۆ دوێنێ له‌گه‌ڵ جۆنیۆری كوڕی سه‌ردانی ماڵه كۆنه‌كه‌ی له لیشبۆنا كرد كه تێیدا ژیاوه، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: كه گه‌ڕامه‌وه پۆرتوگال ئاره‌زووم ده‌كرد جۆنیۆر ببینم كه شوێنه كۆنه‌كه‌مان ده‌بینێت، له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌م چووینه ماڵه كۆنه‌كه‌مان، جۆنیۆر پێی گوتم باوكه تۆ لێره ده‌ژیایت؟ باوه‌ڕی نه‌ده‌كرد كه ئه‌و شوێنه ماڵی ئێمه بووه، هه‌وڵمداوه وانه‌یه‌ك به كوڕه‌كه‌م بڵێم كه خۆشی و ئۆتۆمبێل و سامانه‌كه‌م به رێكه‌وت به‌ده‌ست نه‌هاتوون، به‌ڵكو به كاری گه‌وره و ناخۆشی زۆر و به ماندووبوبون به‌ده‌ستهاتوون.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ته‌مه‌ن 34 ساڵ، له هاوینی 2009 له مانچێسته‌ر یونایتده‌وه به به‌های 94 ملیۆن یۆرۆ روویكرده ریال مه‌درید، دوای تێپه‌ڕكردنی 9 وه‌رز له لالیگا، له هاوینی ساڵی رابردوو به‌رامبه‌ر 100 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به یوڤێنتۆس كرد.