به ڤیدیۆ.. ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری له سه‌ر نه‌ریتی مرۆڤه‌كان بۆ 2 پشیله ساز ده‌كرێت
به‌سبووس به جلی زاوایی و سالیش به كۆڵوانه‌ی بووكێنی گرته‌ی رۆمانسی ده‌نوێنن
K24- هه‌ولێر:
ڤیدیۆیه‌كی سه‌رنجڕاكێش كه له دیمه‌نه‌كانیدا ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری دوو پشیله له یه‌كێك له وڵاتانی عه‌ره‌بی نیشان ده‌درێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناسنامه‌ی وڵاته‌كه ئاشكرا بكرێت، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی یوتیوب، تویته‌ر و فه‌یسبووك ده‌ته‌نێت و كاردانه‌وه‌ی زۆر به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت.
ڤیدیۆكه كه له هه‌ژمارێكی تایبه‌ت به ناوی هه‌ردوو پشیله‌كه "به‌سبووس و سالی" له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، دیمه‌نێكی سه‌رنجڕاكێش نیشان ده‌دات، به تایبه‌ت كه ئاهه‌نگه‌كه‌یان له‌لایه‌ن به‌خێوكه‌ره‌كه‌یانه‌وه له‌سه‌ر نه‌ریتی مرۆڤه‌كان سازكراوه و رێوڕه‌سمی ئاهه‌نگه‌كه‌یان به گۆرانی و میوزیكی عه‌ره‌بی تایبه‌ت به ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری ئه‌وه‌نده‌ی دیكه سه‌رنجڕاكێشتر بووه.
ئه‌وه‌ی زیاتر بووه‌ته جێگای سه‌رنجی چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئه‌وه‌یه، كه سالی به جلی بووكێنی و به‌سبووسیش به جلی زاوایه‌تی رازێنراونه‌ته‌وه و وه‌ك له گرته‌كه‌دا دیاره، له كاتی وێنه‌گرتندا ئه‌و دوو پشیله‌یه له به‌رده‌م كامێرا هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كیان نییه و بگره وه‌ك مرۆڤه‌كان ده‌رده‌كه‌ون و خۆیان بۆ وێنه‌گرتنه‌كه ئاماده ده‌كه‌ن و به رێكی ده‌وه‌ستن.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیمه‌نه‌كانی ئه‌و ڤیدیۆیه‌دا نیشان ده‌درێت، كه بووك و زاواكه چه‌ند گرته‌یه‌كی "له‌قته‌یه‌كی" رۆمانسی ده‌نوێنن و به هاوكاری به‌خێوكه‌ره‌كه‌یان كه ته‌نیا ده‌ستی له ڤیدیۆكه‌دا ده‌ركه‌وتووه، نوقڵی وه‌فاداریش ده‌گۆڕنه‌وه.
له كۆتاییشدا بووك و زاواكه له ئۆتۆمبێلێكی قه‌باره بچو‌وكدا ده‌گوازرێنه‌وه و له ناو ئۆتۆمبێله‌كه زۆر به ڕێك و پێكی له ته‌نیشت یه‌ك داده‌نیشن، تا ده‌گوازرێنه‌وه بۆ سه‌ر قه‌نه‌فه‌كه‌یان.
ئه‌و گرته ڤیدیۆییه كاردانه‌وه‌ی زۆری له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌دوای خۆیدا هێناوه و بووه‌ته جێگای سه‌رنجی ژماره‌یه‌كی زۆری چالاكوانان.
H.B