مۆرینهۆ بۆ شوێنگره‌وه‌ی زێدان
مۆرینهۆ له چاوه‌ڕوانی دایه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه خۆزێ مۆرینهۆی راهێنه‌ری پورتوگالی له چاوه‌ڕوانی شوێنگره‌وه‌ی زێدانه و له‌م پێناوه‌شدا چه‌ندان ئۆفه‌ری یانه‌كانی ڕه‌تكردۆته‌وه.
پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه فلۆرێنتینۆ پێرێز زۆر له زێدان نیگه‌رانه، به‌وپێیه‌ی له یارییه ئاماده‌كارییه‌كانی ئه‌م هاوینه خراپترین ئه‌نجامی له مێژووی یانه‌كه تۆمار كردووه و له لالیگاش له كۆی 2 یاری ته‌نیا یه‌ك بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێناوه.
سه‌رچاوه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه مۆرینهۆ بڕیاری داوه نه‌گه‌ڕێته‌وه پرێمه‌رلیگ و چاوی له‌سه‌ر لالیگا داناوه و چاوه‌ڕوانی دوورخستنه‌وه‌ی زینه‌دین زێدان ده‌كات و پێیوایه ئه‌مجاره ته‌مه‌نی زیزۆ له‌گه‌ڵ ریال درێژ نابێت.
له راپۆرته‌كه‌ی ئاس ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كه پێرێز ته‌نیا به‌هۆی بردنه‌وه‌ی 3 نازناوی چامپیۆنزلیگهكه زێدانی گه‌ڕانده‌وه ئه‌گه‌رنا زۆر له خۆزێ مۆرینهۆ نزیك بوو.
