"لیڤه‌رپوول ئاماده‌یه محه‌مه‌د سه‌ڵاح بفرۆشێت"
"لیڤه‌رپوول ده‌یه‌وێت له لوتكه‌ی ئاستی دا سه‌ڵاح بفرۆشێت"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیتاڵیا به‌شێوه‌یه‌كی چاهوهڕواننهكراو ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه به‌رپرسانی لیڤه‌رپوول ئاماده‌ن بۆ وه‌رزی داهاتوو محه‌مه‌د سه‌ڵاح بفرۆشن.
پێگه‌ی كاڵچۆ مێركاتۆی ئیتاڵیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه كه زانیاری ته‌واویان ده‌ستكه‌وتووه كه ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی لیڤه‌رپوول ئاماده‌ن بۆ وه‌رزی داهاتوو ده‌ستبه‌رداری هێرشبه‌ره میسرییه‌كه بن به مه‌رجێك ئه‌م وه‌رزه بتوانن نازناوی پرێمه‌رلیگ ببه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو كه به‌رپرسانی لیڤه‌رپوول پێیان باشه سه‌ڵاح له لوتكه‌ی ئاستیدا به گرێبه‌ستێكی گرانبه‌ها بفرۆشن و له لایه‌ن چه‌ندان یانه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌ورووپاش به‌رده‌وام داوا ده‌كرێت.
محه‌مه‌د سه‌ڵاحی ته‌مه‌ن 27 ساڵ، له یانه‌ی رۆماوه له هاوینی 2017 روویكرده لیڤه‌رپوول به 35 ملیۆن یۆرۆ، پێشتریش یاری بۆ هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی بازلی سویسرا، چێڵسی و فیۆرێتتیناش كردووه، له‌گه‌ڵ یانه‌ی لیڤه‌رپوول له كۆی 109 یاری، 74 گۆڵ و 30 ئاسیستی تۆمار كردووه.