به فه‌رمی ریال مه‌درید پێكانی ئه‌ستێره‌یه‌كی راگه‌یاند
بووه حه‌وته‌مین یاریزانی ریال مه‌درید به‌هۆی پێكانه‌وه دوورده‌كه‌وێته‌وه
خامیس رۆدریگێز ناوه‌راستكاری كۆلۆمبی یانه‌ی ریال مه‌درید تووشی پێكان هاتووه و ده‌بێته حه‌وته‌مین یاریزانی یانه‌كه به‌هۆی پێكانه‌وه دوورده‌كه‌وێته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 26 ئۆگه‌ستی 2019، ریال مه‌درید له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه دوای پشكنینی پزیشكی بۆ خامیس رۆدریگێز ده‌ركه‌وتووه له ماسولكه‌كانی پێی راستیدا تووشی پێكان هاتووه.
ریال مه‌درید هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه له رۆژانی داهاتوو پشكنینی زیاتر بۆ خامیس رۆدریگێز ده‌كرێت و له چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی دیكه‌ی زیاتر ده‌بن.
خامیس رۆدریگێز دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 2 ساڵ له ریال مه‌درید رۆیشتبوو، شه‌ممه‌ی رابردوو گه‌ڕایه‌وه سانتیاگۆ بێرنابیۆ و له یه‌كه‌مین یاریدا دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی به‌رامبه‌ر ڤه‌له‌د وه‌لید یاری كرد و له خوله‌كی 57 هاته‌ده‌ره‌وه و ڤینیسیۆس جۆنێرۆ رۆیشته شوێنه‌كه‌ی، له دوای یارییه‌كه‌ش زێدان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه خامیس رۆدریگێز هه‌ستی به ئازار كردووه.
پێكانه‌كه‌ی خامیس رۆدریگێز له كاتێكدایه كه هازارد، ئاسێنسیۆ، رۆدریگێز، ئیبراهیم دیاز، فێرلاندی مێندی و رۆدریگۆش به‌هۆی پێكانه‌وه له ریال مه‌درید دابڕاون.
