پاریس سانجێرمان ئۆفه‌رێكی دیكه‌ی بارسێلۆنای ڕه‌تكرده‌وه‌

"پاریس سانجێرمان بڕیاری داوه‌ گفتووگۆ له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا نه‌كاته‌وه‌"

جارێکی دیکە پاریس سانجێرمان داواکەی بارسێلۆنای بۆ گەڕاندنەوەی نێیمار داسیلڤا رەتکردەوە.

دوای ئەوەی بەرپرسانی بارسێلۆنای ئیسپانیا بە مەبەستی رێککەوتن لەگەڵ پاریس سانجێرمان گەشتی فڕەنسایان کرد، لە گفتوگۆیەکی دوو رۆژەدا کەتەلۆنیەکان ئۆفەرەکانیان پێشکەش بە شازادەکان کرد و چاوەڕێ وەڵامیان کرد، بەڵام دوای گەڕانەوەیان لە درەنگانی شەوی رابردوو یانە فڕەنسیەکە وەڵامی دانەوە و رەتیانکردەوە بەو ئۆفەرەی کە ئەوان پێشکەشیان کردووە رازی بن دەستبەرداری نیمۆ ببن.

محمد بو حەفسی یەکێک لە رۆژنامەنوسە دیارەکان فڕەنسا زانیاری دەستکەوتووە، پاریسیەکان تەنها بەو نرخەی کە بۆ هێرشبەرە بڕازیلیەکە دیاریان کردووە رازین، بێجگە لەمە ئامادە نین جارێکی دیکە گفتوگۆ لەگەڵ بارسا بکەن.

لەلایەکی دیکەوە ئەو یاریزانانەی بلاوگرانا کە عوسمان دێمبلی و ئیڤان راکێتیچن، دەیەوێت تێکەڵ بە گرێبەستەکە بکات، زۆر بە راشکاوانە بەرێوەبەری کارەکانیان رەتیان کردۆتەوە یانەکەیان بەرەو پاریس سانجێرمان جێبێڵن، بۆیە فڕەنسیەکان بێجگە لەو پارەیەی نیمۆیان پێ کریوە، ئامادەن دەستبەرداری ببنەوە.

له‌ لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه‌، پێگه‌ی لۆ پارسیانی فره‌نسا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ گفتووگۆیه‌كانی بارسێلۆنا و پاریس تا دوایین ساتی داخستنی ده‌رگه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان به‌رده‌وام ده‌بێت.