به‌په‌له‌... ناڤاس ماڵئاوایی له‌ ریال مه‌درید ده‌كات

"زێدان هه‌وڵی زۆری دا به‌ڵام نه‌یتوانی ناڤاس له‌ رۆیشتن پاشگه‌ز بكاته‌وه‌"

کەیلۆر ناڤاس، گۆڵپارێزی کۆستاریکایی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمانی فڕەنسا دەکات.

سەرچاوەکانی نزیک لە یانەی ئیسپانی بڵاویان کردۆتەوە کەیلۆر ناڤاس بەرپرسانی یانەکەی ئاگادار کردۆتەوە و دەیەوێت مەدرید بەرەو پاریس جێبێڵێت، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت لە 48 کاتژمێری داهاتوو ئەم گواستنەوەیە یەکلایی بکرێتەوە، پێش ئەوەی هەفتەی داهاتوو وادەی گواستنەوەکان لە هەردوو وڵات کۆتایی بێت.

لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەکان بڵاویان کردۆتەوە، شاهانەکان بەرامبەر دەست بەرداربوون لە گۆڵپارێزەکەیان هیچ پارەیەکیان ناوێت و داوای ئالفۆنس ئاریۆلا گۆڵپارێزی شازادەکان دەکەن.

له‌ لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه‌، پێگه‌ی لكیپی فره‌نسا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ زێدان ده‌یه‌وێت ناڤاس له‌ رۆیشتن په‌شیمان بكاته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و گۆڵپارێزه‌ سووره‌ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیكردن به‌ یانه‌ی پاریس سانجێرمان چونكه‌ ئاماده‌ نییه‌ له‌ ریال مه‌درید ببێته‌ یه‌ده‌گی كۆرتوا، جیا له‌وه‌ش مووچه‌كه‌ی له‌ پاریس له‌ هی ریال زیاتر ده‌بێت.

ناڤاس له‌ هاوینی 2014 له‌ یانه‌ی لیڤانتی به‌ 10 ملیۆن یۆرۆ روویكرده‌ ریال مه‌درید، له‌گه‌ڵ ریال 3 نازناوی چامپیۆنزلیگی بردۆته‌وه‌ و 162 یاری ئه‌نجامداوه‌ و 52 كلین شیتی تۆمار كردووه‌.