"نێیمار جارێكی دیكه به درێسی پاریس سانجێرمان نابینرێته‌وه"
"تۆماس تۆخێل ئاگادار كراوته‌وه كه نێیمار له بیر بكات و چاوه‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌كات"

به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، تۆماس تۆخێل راهێنه‌ری پاریس سانجێرمان ئاگادار كراوه‌ته‌وه كه نێیمار له‌بیر بكات و چاوه‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌كات.
پێگه‌ی سپۆرتی ئیسپانیا، ئاشكرای كردووه كه ناسڕ خلێفی سه‌رۆكی یانه‌ی پاریس سانجێرمان له‌گه‌ڵ تۆخێلی راهێنه‌ری قسه‌ی كردووه و پێی راگه‌یاندووه كه نێیمار له پلانه‌كانی له‌بیر بكات و جارێكی دیكه هیچ یارییه‌ك له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان ناكاته‌وه.
ئه‌م هه‌واڵه له كاتێكدایه پاریس سانجێرمان ئۆفه‌ره‌كه‌ی دوێنێی بارسێلۆنای بۆ گواستنه‌وه‌ی نێیمار ڕه‌ت كردۆته‌وه و ئاماده نییه به كه‌متر له 222 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری نێیمار بێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه گفتووگۆیه‌كانی پاریس و بارسێلۆنا تا دوایین ساتی داخستنی ده‌رگه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان به‌رده‌وام ده‌بێت و پاریس بڕیاریداوه ده‌ستبه‌رداری نێیمار بێت، به‌ڵام ده‌یه‌وێت فشار بۆ سه‌ر بارسێلۆنا دروست بكات و ملكه‌چی داواكارییه‌كانی بكات.
نێیمار له هاوینی 2017 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا به 222 ملیۆن یۆرۆ هه‌ڵوه‌شانده‌وه روویكرده پاریس سانجێرمان، نیمۆ پێشتر له كۆی 186 یاری 105 گۆڵ و 76 ئاسیستی بۆ بارسێلۆنا كرد بوو، له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریسییه‌كه‌ش له كۆی 58 یاری 51 گۆڵ و 29 ئاسیستی تۆمار كرد بوو.