حەشدی شەعبی سکاڵا لەسەر ئیسرائیل تۆمار دەکات
"بەڵگەمان هەیە و رادەستی ئەنجوومەنی ئاسایشی دەکەین"
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی حه‌شدی شه‌عبی ئاشكرای ده‌كات، له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه كه ئیسرائیل بۆردومانی سەر جبە خانەکانی حەشدی شەعبی ئه‌نجامداوه.
ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، سه‌ركرده له حه‌شدی شه‌عبی و هاوكات گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی فه‌تح له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاندووە:" لێكۆڵینه‌وه‌كانی حكوومه‌تی عێراقی به‌وه گه‌یشتووه، كه به‌ڵگه‌یان له‌به‌رده‌ستدایه و ئیسرائیل هێرشه‌كانی ئه‌نجامداوه" .
ئه‌سه‌دی روونیشی ده‌كاته‌وه، لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریده‌خات، كه به‌بێ بوونی هیچ گومانێك ئیسرائیل له پشت هێرشه‌كانی سه‌ر حه‌شدی شه‌عبییه و له‌م رووه‌شه‌وه حكوومه‌ت خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كانه بۆ ئه‌وه‌ی راده‌ستی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش بكات و سكاڵا تۆمار بكات.
له باره‌ی تێوه‌گلانی ئه‌مریكاشه‌وه، ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند، تێوه‌گلانی ئه‌مەریكا هێشتا روون نییه و ره‌تیشكرده‌وه ئه‌مەریكا تۆمه‌تبار بكات.
لە چەند هەفتەی رابردوو، چەند فڕۆکەیەکی نەناسراو، چەند جبەخانە و بنکەیەکی سەربازی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە عێراق بۆردومان کرد و تاکو ئێستا هیچ لایەنێک بە فەرمی بەرپرسیارەتی رانەگەیاندووە.
H.J