جه‌لاده‌كه‌ی ره‌ققه لای هه‌سه‌ده‌یه
تۆمه‌تباره به سه‌ربڕینی 100 كه‌س
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی میدیاكانی به‌لجیكا، هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (هه‌سه‌ده) چه‌ند مانگێكه یه‌كێك له گرنگترین چه‌كداره‌كانی داعش كه هاووڵاتییه‌كی به‌لجیكییه ده‌ستگیركردووه، ناوی ئه‌نوه‌ر ههدوشییه و به "جه‌لاده‌كه‌ی داعش له ره‌ققه" ناسراوه.
رۆژنامه‌ی De Morgen به‌لجیكی نوسیوویه‌تی: "ههدوشی، به ئه‌بو سه‌لمانی به‌لجیكیش ناسراوه، ئێستا له یه‌كیك له زیندانه‌كانی هه‌سه‌ده‌یه له باكووری سووریا، خۆی و جولی مایسی ته‌مه‌ن 23 ساڵانی هاوژینی له هێرشی سه‌ر شاره‌دێی باغۆز كه‌وتوونه‌ته ده‌ست شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده، ههدوشی ته‌مه‌نی 35 ساڵانه و تۆمه‌تباره به له سێداره‌دانی 100 كه‌س له ره‌ققه".
پێشتریش پارێزه‌ر، ئیبراهیم فه‌ره‌ج، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دادوه‌ری ئه‌نجوومه‌نی مه‌ده‌نی ره‌ققه به رۆژنامه‌ی La Libre Belgique و پرۆگرامێكی RTL Info گوتبوو: "ههدوشی ناوی له خۆی ناوه ئه‌بو سه‌لمانی به‌لجیكی، تایبه‌تمه‌ند بووه به سه‌ربڕینی خه‌ڵك و خه‌ڵكی شاره‌كه‌شی ناچار كردووه له‌كاتی سه‌ربڕینی نه‌یارانی داعش و هاووڵاتیاندا، له مه‌یدانی بازاڕی ناوه‌ندیی ره‌ققه ته‌ماشا بكه‌ن".
هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌ره‌نسی و به‌لجیكی پێیانوایه جه‌لاده‌كه‌ی داعش پاڵپشتیی گرووپه تیرۆریستییه‌كانی برۆكسێل و پاریسی كردووه.