باوکێک رێگایەکی سەیر بۆ کۆنتڕۆڵکردنی مۆبایلی کوڕەکەی بەکار دەهێنێت

کوڕەکە ناتوانێت مۆبایلەکەی بەکاربهێنێت تا وەڵامی باوکی نەداتەوە

K24 – هه‌ولێر:

باوکێک لە بەریتانیا بەرنامەیەکی مۆبایلی دروستکردووە، وا لە مۆبایلی کوڕەکەی دەکات کار نەکات، تاوەکو وەڵامی نامەکەی دەداتەوە.

نێک هێربێرتی 47 ساڵ لە ژنەکەی جیابووەتەوە، کوڕەکەشی، بێن، کە تەمەنی 15 ساڵە و لە قوتابخانەیە، لە ژێر چاودێری ئەم دایە.

بێن پێشتر درەنگ وەڵامی نامەکانی باوکی دەدایەوە، ئەمەش نێکی نیگەران دەکرد، ئێستا بەرنامەیەکی بە ناوی RespondASAP دروستکردووە و لەو کێشەیە رزگاری بووە.

بەرنامەکە وا لە کوڕەکەی دەکات، نەتوانێت بە هیچ جۆرێک مۆبایلەکەی بەکاربهێنێت، تاکو وەڵامی باوکی دەداتەوە، تاکو ئێستاش؛ دوو هەزار و 500 کەس ئەو بەرنامەیەی داگرتوە و بەکاری دەهێنن.

ئەو بەرنامەیە تەنها ئەو کاتە کار دەکات، کە لە مۆبایلی هەردوو کەسەکە هەبێت، لە هەموو دۆخێکشدا کار دەکات، تەنانەت ئەگەر مۆبایلەکە "سایلەنت – بێ دەنگ" کرابێت.

Metro

H.J